هەندێ لە زانایان دەڵێن دروست نییە زەكاتى سەرفیترە بە برنج دەربكرێت مادام ئەو جۆرانەى كە دەقی لەسەر هاتووە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ و كەشك ئێستا بوونیان هەیە، جا بۆچونى بەڕێزتان چییە؟
وتەى تەواو ئەوەیە كە خواردنى خەڵكى دەشێت بۆ سەرفیترە با جگە لەو پێنج جۆرەش بێت كە زانایان دەقیان لەسەرى هەیە، چونكە ئەو جۆرانە چواریان خواردنى خەڵكى بوون لەسەردەمى پێغەمبەردا - ﷺ - ، بۆیە بینا لەسەر ئەمە سەرفیترە دروستە بە برنج بەڵكو من واى دەبینم كە برنج لە جگە لەخۆى باشترە لەم سەردەمەى ئێستاماندا، چونكە ئەرك سووكە و خەڵكیش زیاتر پێى خۆشە
هەندێ لە زانایان دەڵێن مادام ئەو پێنج جۆرەى كە بریتین لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ و كەشك ئێستا بوونیان هەیە ئەو زەكاتى سەرفیترە تەنها لەم جۆرانە دەردەكرێن، جا ئەم بۆچونە تەواو پێچەوانەى ئەو بۆچونەیە كە دەڵێت: زەكاتى سەرفیترە دروستە لەم جۆرانەو جگە لەمانەش تەنانەت بە پارەش دروستە جا ئەوە دوو تەرەفە.
وە صەحیح و تەواو ئەوەیە كە سەرفیترە دروستە لە خواردنى مرۆڤەكان، ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەبو سەعیدى خودرى ـ رضي الله عنه ـ وەكو لە صەحیحى بوخاریدا هاتووە دەڵێت: (( كنا نخرجها على عهد النبي ﷺ صاعاً من طعام، وكان طعامنا التمر، والشعير، والزبيب، والأقط))(1). واتە: ئێمە زەكاتى سەرفیترەمان لە سەردەمى پێغەمبەردا - ﷺ - دەردەكرد بە صاعێك (چوار گوێل) لە خواردن، وە خواردنیشمان خورما و جۆ و مێوژ و كەشك بوو. دەبینین لەم قسەیەدا باسی گەنمى هەر نەكردووە، وە پێ نازانم كە گەنم ناوى هاتبێت لە هیچ فەرموودەیەكى صەحیحى ڕاشكاودا، بەڵام گومانیشی تێدا نییە كە گەنم دەشێت بۆ سەرفیترە، پاشان فەرموودەكەى ابن عباس ـ رضي الله عنه ـ كە دەڵێت:))فرض رسول الله ﷺ زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث، وطعمة للمساكين(((2)، واتە: پێغەمبەرى خوا - ﷺ - زەكاتى سەرفیترەى فەرز كرد وەكو پاك بوونەوەى رۆژوەوان لە قسەى نەشیاو ونادروست و وەكو خواردنێكیش بۆ هەژاران.
جا بۆیە وتەى تەواو ئەوەیە كە خواردنى خەڵكى دەشێت بۆ سەرفیترە با جگە لەو پێنج جۆرەش بێت كە زانایان دەقیان لەسەرى هەیە، چونكە ئەو جۆرانە چواریان خواردنى خەڵكى بوون لەسەردەمى پێغەمبەردا - ﷺ - ، بۆیە بینا لەسەر ئەمە سەرفیترە دروستە بە برنج بەڵكو من واى دەبینم كە برنج لە جگە لەخۆى باشترە لەم سەردەمەى ئێستاماندا، چونكە ئەرك سووكە و خەڵكیش زیاتر پێى خۆشە، لەگەڵ ئەوەشدا جارى وا هەیە ئەم حاڵەتە دەگۆڕێت بۆ نمونە ئەشێ لە لادێدا خەڵكانێك هەبن خورمایان بەلاوە پێ باشتر بێت ئەوا لەو كاتەدا خورما دەردەكرێت بۆ سەرفیترە، یان لە شوێنێكى تردا خەڵكانێك هەبن مێوژیان لا پەسەند بێت یان كەشك، جا بۆیە باشترین سەبارەت بەهەر گەلێك ئەوەیە كە بەسوودترینیانە بۆیان.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري: كتاب الزكاة/ باب صدقة الفطر صاع من طعام (1506).
(2) جزء من حديث ابن عباس- رضي الله عنهما – المتقدم ص 433.
