پیاوێكى دەوڵەمەند زەكاتەكەى دەنێرێت بۆ كەسێك و پێى دەڵێت دابەشى بكە بەسەر ئەو هەژارانەى كە خۆت دەیانناسیت و پێى دەزانیت، جا ئایا ئەو كەسەى كە كراوە بە وەكیل بەیەكێك لە (العاملین علیها) دەژمێردرێت واتە كرێكارانى سەر زەكات و خۆی شایستەى زەكات وەرگرتن دەبێت؟
ئەم وەكیلە بە كرێكارانى سەر زەكات ناژمێردرێت وشایستەى زەكات وەرگرتن نییە، چونكە ئەمە وەكیلێكى تایبەتە بۆ كەسێكى تایبەت، جا والله أعلم ئەمە نهێنى ئەو گوزارشتە قورئانیەیە كە دەفەرموێت: (وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا) چونكە وشەى (على) ئاماژەیە بۆ جۆرە ویلایەیەك وەكو بڵێى كرێكارەكان بەماناى ئەو كەسانە دێن كەبە كاروبارى زەكات هەڵدەسن وئیشەكە ئەنجام دەدەن، هەربۆیە ئەو كەسەى كە زەكات دەردەكات لەبرى یان بە وەكیلى كەسێكى دیارى كراو ئەوا بە كرێكارانى سەر زەكات ناژمێردرێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
