زەکاتی لە ئۆتومبێلی تایبەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەکاتی لە ئۆتومبێلی تایبەت
پرسیار:

ئایا ئۆتۆمبیلى تایبەت زەكاتى هەیە؟

نەخێر زەكاتى نییە، وە هەموو شتێك كە مرۆڤ بۆ خۆى بەكارى بهێنێت جگە لە زێڕ و زیو نەبێت زەكاتى نییە ئیتر ئۆتۆمبیل بێ یان وشتر یان مەكینەى جوتیارى یان جگە لەوانەش لەبەر فەرموودەى پێغەمبەرى خوا - -  كە فەرموویەتى: (( ليس على المسلم في عبده ولا فرسه صدقة))(1) واتە: زەكات لەسەر بەندە و وڵاخی موسڵمان نییە. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

(1) أخرجه البخاري: كتاب الزكاة/ باب ليس على المسلم في عبده صدقة (1464). ومسلم : كتاب الزكاة/ باب لا زكاة على المسلم في عبده وفرسه (982).

سەردان: ٣,٠٨٠ بەش: زەکات و سەرفیترە