حوكمى زەكات دان بە كەسوكاری خۆت. چ كاتێك دروستە باوك زەكات بدات بە كوڕەكەی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى زەكات دان بە كەسوكاری خۆت. چ كاتێك دروستە باوك زەكات بدات بە كوڕەكەی؟
پرسیار:

حوكمى زەكات دان بە خزم و كەسوكار چییە؟ چ كاتێك دروستە باوك زەكات بدات بە كوڕەكەی؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر خزم و نزیكێك بژێوى (نەفەقە)ى واجب بوو لەسەر ئەو كەسەى كە زەكاتەكە دەدات ئەوا دروست نییە زەكاتى پێ بدات كە دەبێتە هۆى هەڵگرتنى ئەو نەفەقەیە لەسەرى

لەم بابەتەدا رێسایەك هەیە ئەویش ئەمەیە: هەر خزم و نزیكێك بژێوى (نەفەقە)ى واجب بوو لەسەر ئەو كەسەى كە زەكاتەكە دەدات ئەوا دروست نییە زەكاتى پێ بدات كە دەبێتە هۆى هەڵگرتنى ئەو نەفەقەیە لەسەرى، بەڵام ئەگەر كەسە نزیكەكە نەفەقەى واجب نەبوو لەسەر زەكاتدەر وەكو برا لەكاتێكدا منداڵى هەبوو، چونكە بـرا ئەگەر منداڵى هەبوو ئەوا نەفەقەپێدانى واجب نییە لەسەر بــرا لەبەر ئەوەى نابنە میراتگرى یەكتر بەهۆى بوونى منداڵەوە، لەم حاڵەتەدا دروستە زەكات بدرێت بە برا ئەگەر ئەهلى زەكات وەرگرتن بوو، بەهەمان شێوە ئەگەر كەسەكە خزم وكەسوكارى هەبوو كە پێویستیان بە زەكات نەبوو بۆ بژێوى ژیانیان بەڵام قەرزیان لەسەر بوو ئەوا دروستە زەكاتیان پێ بدرێت بۆ دانەوەى قەرزەكانیان ئەگەر نزیكەكەیش باوك یان كوڕ یان كچ یان دایك بێت، مادام ئەو قەرزەى كە هاتۆتە سەریان بەهۆى كەمتەرخى لە نەفەقە نەبووە.
بۆنمونە: پیاوێك كوڕەكەى تووشى ڕووداوی هاتوچۆ بووە و پابەند كراوە بە بژاردنى زەرەروزیانى ئەو ئۆتۆمبیلەى كە لێیداوە، وە پارەیشی نییە بۆ ئەو مەبەستە ئەوا دروستە باوك لە زەكاتى خۆى بدات بە كوڕەكەى چونكە ئەو قەرزارى وپێ بژاردنە هۆكارەكەى نەفەقەكردن نییە، بەڵكو پێوەى پابەند بووە بەهۆكارێك كە پەیوەندى بە نەفەقەكردنەوە نییە، بەهەمان شێوە هەركەسێك كە زەكات دەدات بە خـزم ونزیك كە واجب نییە لەسەرى پێى بدات بەبێ هۆكارى زەكات نەبێت ئەوا دروستە زەكاتى پێ بدرێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢١ بەش: زەکات و سەرفیترە