ئایا باشترە كە زەكات بدرێت بە قەرزار بۆ ئەوەى قەرزەكەى بداتەوە یان كەسی زەكاتدەر خۆی بچێت بۆ لاى خاوەن قەرزەكەو بۆى بداتەوە؟
ئەمەش بەگوێرەى كەسەكە دەگۆڕێت جا ئەگەر هاتوو قەرزارەكە سووربو لەسەر دانەوەى قەرزەكەى و پاككردنەوەى ئەستۆى خۆى وە دەست پاك ومتمانەپێكراو بوو لەوەى پێى دەدرێ بۆ دانەوەى قەرزەكەى ئەوا پێى دەدەین بۆ ئەوەى خۆى بچێت قەرزەكە بداتەوە، چونكە ئەمە شاراوە ترە بۆ حاڵى ودوورترە لەوەى خەجاڵەت بێت بەرانبەر ئەو خەڵكانەى كە قەرزەكەیان لێى دەوێت.
بەڵام ئەگەر هاتوو كابراى قەرزار كەسێكى پارەبەفیڕۆدەر بوو، بەشێوەیەك ئەگەر ئێمە پارەكەى پێ بدەین بۆ ئەوەى قەرزەكەى بداتەوە ئەوا دەچێت كۆمەڵە شتانێكى پێ دەكرێت كە پێویستیش نین، لەو كاتەدا پارەكەى پێ نادەین وبەڵكو دەچین بۆلاى خاوەن قەرزەكانى و پێى دەڵێن فلآنە كەس چی بەلاتەوە هەیە؟ پاشان پێى دەدەینەوە یان هەندێكى بەگوێرەى ئەوەى لەبەردەستدایە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
