ئیسلام چۆن هانى موسڵمانان دەدات بۆ زەکات دان و فەزڵەکانى چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئیسلام چۆن هانى موسڵمانان دەدات بۆ زەکات دان و فەزڵەکانى چین؟

1- خواى گەورە دەفەرموێ :  (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا) (سورة التوبة:10).
واتە : وەربگرە لە ماڵی موسوڵمانان خێری دیاری کراو کە زەکاتی فەرزە وە جگە لە دیاری کراویش – کە خێری سوننەتە – بۆ ئەوەی پێی پاک ببنەوە لە چڵکی بە خیلی و چاو چنۆکی وە دڵ ڕەقی لەسەر ھەژاران و پەک کەوتووان ، وە ھەروەھا پێی پاک ببێتەوە نەفسیان ، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی خۆش بەختی لە دنیاو دواڕۆژدا.
2- هەروەها دەفەرموێ : (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ.آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ.كَانُوا قَلِيلاً مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ. وبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ. وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ) (سورة الذريات:15 -19).
واتە: ئەوانەی لەخوا ترسان لە دونیادا ئەمڕۆ لە بەھەشتانێک و سەرچاوەکاندان، وەریان گرتوە ئەوەی پەروەردگاریان پێ یانی داوە ئەویش بە ھۆی ئەوەی لە دونیادا چاکە کاربوون ، وە دەردەکەوێت چاکە کانیان لەشەو نوێژدا وەلەپارشێودا داوای لێ خۆش بوونیان دەکرد وە ھەروەھا دەیان بەخشی لەماڵیان حەقی داواکارو ئەوانەی بێ بەش بوون .
3- هەروەها دەفەرموێ  : (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) (سورة التوبة:71).
واتە: ئەو کۆمەڵەی کە خوای گەورە جێگیریان دەکات و دیان خاتە ژێر بەزەیی و مھرەبانی خۆی ئەوانەن کە بڕوایان بە خوای خۆیان ھەیە و وەیارمەتی یەکتر دەدەن بەسەر کەوتن و خۆشەویستی وە ئەمر بە چاکە دەکەن و نەھی لە خراپە دەکەن ، وە پەیوەندی خۆیان و خوایان پتەو دەکەن بە نوێژکردن و پەیوەندی نێوان خۆشیان پتەو دەکەن بەدانی زەکات .
4- هەروەها دەفەرموێ : (الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ) (سورة الحج:41).
واتە : ئەوانەی جێگیرمان کردوون لەسەر زەوی نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن و ئەمر بە چاکە و نەھی لە خراپە دەکەن و تەنھا بۆ خوایە کۆتایی ھەموو ئیشێک ، جا خوای گەورە گێڕاویەتی دانی زەکات بە یەکێک لە مەبەستەکانی جێگیربوون لەسەر زەوی .
5- وەپێغەمبەرى خوا فەرمویەتى  : (ثلاثة أقسم عليهن وأحدثكم حديثاً فاحفظوه؛ ما نقص مال من صدقة ، ولا ظلم عبد مظلمة فصبر عليها، إلا زاده الله بها عزّا.ولا فتح عبد باب مسألة،إلا فتح الله عليه باب الفقر) ((رواه الترمذي))(2325) إسناده صحيح.
واتە: سێ شت سوێندیان لەسەر دەخۆم وە قسەتان بۆ دەکەم جا لە بەری بکەن : ماڵ کەم نابێت بەبەخشین: وەھەرکەسێک ستەمی لێ بکرێ و ئارام بگرێ ئەوا خوای گەورە سەربەرزی زیاد دەکات بەو ئارام گرتنەی ، وەھەربەندەیک دەرگای سواڵ بکاتەوە ئەوا خوای گەورە دەرگای ھەژاری بۆ دەکاتەوە)..
6- وە هەروەها دەفەموێ: 
(إن الله عز وجل يقبل الصدقات ويأخذها بيمينه فيربها لأحدكم كما يربي أحدكم مهره أو فُلًوّه ، أو فصيله حتى إن اللقمة لتصير مثل جبل أحد) (رواه أحمد و الترمذي)(662)وصححه المنذري.
واتە: خوای گەورە خێرو بەخشین قەبول دەکات و وەری دەگرێ بەدەستی ڕاستی جا پەروەردەی دەکات – ھەروەک یەکێک لەئێوە بەچکە ماینەکەی پەروەردە دەکات ھەتایەک لوقمە – کە بەخشراوە- گەورەی دەکات بەوێنەی کێوی ئوحد .
وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٢,٥٥٤ بەش: زەکات و سەرفیترە