حوكمى رۆژوگرتنى عاشورا چییە؟
كاتێك پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ هات بۆ مەدینە بینی جولەكەكان رۆژى دەیەمى مانگى موحەڕەم رۆژودەگرن، پێغەمبەرى خوایش ـ ﷺ ـ فەرمووى: (( أنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه))(1). واتە: من لە پێشترم لە موسا تاوەكو ئێــوە بۆیە خۆى رۆژوى گرت و فەرمانیشی كرد بە رۆژوگرتنى ئەو رۆژە.
وە لە فەرموودەكەى ابن عباسیشەوە ـ رضي الله عنه ـ هاتووە كەصەحیحە، بەوەى كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ خۆى رۆژى عاشورا بە رۆژو بووە وفەرمانیشی بەخەڵكى كردووە ئەو رۆژە بگرن وە پرسیاریشی لێ كراوە سەبارەت بە فەزڵى ئەو رۆژە وئەویش فەرموویەتى: (( احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله))(2) ، واتە: ئومێد دەكەم كە خواى گەورە بەهۆى رۆژوگرتنى ئەو رۆژەوە تاوانى ساڵێكى پێش ئەو رۆژە بسڕێتەوە. وە هەروەها پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ دواتر فەرمانی كرد بەوەى پێچەوانەى جولەكە بكرێت بەوەى رۆژێك لە پێشیەوە بگرن كە رۆژى نۆهەمە یان رۆژى دواتر كە رۆژى یازدەیەمە.
بۆیە باشتر وایە كە مرۆڤ رۆژى نۆهەم بگرێت و رۆژێكیش لە پێشیەوە یان پاشیەوە. بەڵام گرتنى رۆژێك لە پێشیەوە باشترە لە رۆژى دواترى كە یازدەیە.
جا ئەى براى موسڵمانم پێویستە ئەو هەلەت لەدەست نەچێت و رۆژى عاشورا بەرۆژو بیت و بەهەمان شێــوە رۆژى نۆهەمیش.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري : كتاب الصوم/ باب صوم يوم عاشوراء (2004). ومسلم: كتاب الصيام/ باب صوم يوم عاشوراء (1130).
(2) أخرجه مسلم : كتاب الصيام/ باب استحباب صيام ثلاثة أيام من كل شهر وصوم يوم عرفة (1162).
