باشترين شێوە بۆ گرتنی ڕۆژووی شەشەڵان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترين شێوە بۆ گرتنی ڕۆژووی شەشەڵان
پرسیار:

باشترین شێواز چییە لە رۆژوى شەشەڵان؟

باشترین شێواز ئەوەیە كە راستەوخۆ دواى جەژن دەست پێ بكات و هەمویشی پێكەوە بەدواى یەكدا بێت وەكو ئەهلى عیلم دەڵێن، چونكە ئەو شێوازە زیاتر دەگونجێت لەگەڵ ئەو بڕگەیەى فەرموودەكە كە دەفەرموێت: ((ثم أتبعه)) وە هەروەها ئەو پەلەكردن و دەستپێشخەریەش بۆ خێـر وچاكە دەقى لەسەر هاتووە بۆ هاندان لەسەرى و لەسەر بكەرەكەى و پێى دەوترێت حەزم وخۆیەكلاكردنەوە كە كەماڵى بەندەى تێدایە و مرۆڤیش نابێت هەلەكان لەدەست بدات، جگە لەوەش مرۆڤ نازانێت دواتر و لەئایندەدا چی بەسەردێت و تووشى چی دەبێت، بەمەش مەبەستم ئەوەیە كە بەندە دەبێت لەچاكەدا پەلە ودەستپێشخەرى بكات و هەل بقۆزێتەوە ولەسەر ئەو رێچكەیە بەردەوام بێت هەركە صەوابی بۆ دەركەوت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ١,٠٨٧ بەش: ڕۆژووى سوننەت