حوکمی دوبارە کردنەوەى عومرە و ئیحرام بەستن لە مزگەوتى دایکە عائیشە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دوبارە کردنەوەى عومرە و ئیحرام بەستن لە مزگەوتى دایکە عائیشە
پرسیار:

ئایە ئیحرام بەستن لە ( التَّنعيم)ـەوە تایبەتە بە دایکە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت و ئەوانەی کە هەمان حاڵی ئەویان هەیە یاخود گشتیە و بۆ هەموانە؟ وجزاكم الله خيرًا.
 

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمّا بعد:

عومرەی ( التنعيمِ ) تایبەتە بەئافرەتێك کە لەسوڕی مانگانەدایە وحەیز بووەتە ڕێگر لەوەی عومرەی حەجەکەی ئەنجام بدات ، و ئافرەتانی تر کە پاکن و لەحەیزدا نین قیاس ناکرێنە سەری چ جای پیاوان؛ لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک لەوانەی لەگەڵ پێغەمبەر بوون ئەو عومرەیان ئەنجام نەدا جگە لەعائیشە خوا لێی ڕازی بێت چونکە ئەو کەوتە سوڕی مانگانەوە ونەیتوانی تەواف بکات ؛ هەر بۆیه سەلەف پشتیان لەعومرەی ( التنعيم )کرد ، وەهەندێکیان بەسەریحی ئەو عومرەیەیان بەمەکروهـ زانیوە ، بەڵکو زانایان بەداهێنراویان داناوە ، وە  خودی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت لێوەی بەسحیحی نەهاتووە جگە لەو جارە دواتر ئەو عومرەیەیی ئەنجام دابێ ؛ ئەو کاتێ حەجی بکردایە دەمایەوە تاوکو کەسی موحریم دەستیان پێ دەکرد پاشان دەردەچوو بۆ جوحفە و لەوێوە ئیحرامی بۆ عومرە دەبەست «مجموع الفتاوى» لابن تيمية (٢٦/ ٩٢).

 شيخُ الإسلام ابنُ تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: « مەکروهە دەرچوون لەمەکە بۆ عومرەی سوننەت ، و ئەوە بیدعەیە ، وپێغەمبەر نەیکردووە وهاوەڵانیش لەسەردەمی ئەودا نەیان کردووە ، نە لەڕەمەزان و نەلەغەیری ڕەمەزانیش دا، و عائیشە فەرمانی پێ نەکردووە ، بەڵکو ڕێی پێ داوە دوای گەڕانەوە وەك دڵدانەوەیەک و دڵئاوخواردنەوە ، وتەواف کردن بەدەوری کەعبەدا باشترە لەدەرچوون لەمەکە بەکۆ دەنگی زانایان» «اختيارات ابن تيمية» (١١٩).
والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامی زاناى پایەبەرز شێخ فرکوس

وە هەروەها زانای پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕەحمەتى خواى لێ بێ سەبارەت بەو کەسانەى کە عومرە دەکەن و پاشان دیسان دەچن لە مزگەوتى دایکە عائیشە ئیحرام دەکەن بۆ عومرەى تر دەفەرموێ : 
 ئەو کەسانە کە دێن بۆ عومرە و لەمەکە دمێننەوە پاشان دەردەچن بۆ   ( التنعيم - مزگەوتى دایکە عائیشە) و عومرەیەك ئەنجام دەدەن، جا ئەمە نە پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام و نە هیچ یەکێك لەهاوەڵان ئەم کارەیان ئەنجام نەداوە.
ئەوەی هەیە تەنها عائیشە خوای لێ ڕازی بێت لەبەر عوزرێك ئەنجامی داوە ئەوەش کاتێ کە هات لە مەدینەوە و ئیحرامی بەستبوو بۆ عومرە ، لەڕێگا کەوتە سوڕی ماناگانەوە، پێغەمبەر چووە لای وبینی عائیشە دەگری ، عائیشە هەواڵی پێدا بەوەی کەوتووەتە سوڕی مانگانەوە ، پێغەمبەر پێی فەرموو: «افعلي ما يفعل الحاج غير ألا تطوفي بالبيت». 
واتە: هەموو شتێک ئەنجام بدە کە حاجی ئەنجامی دەدا جگ لەتەواف کردن بەدەوری کەعبەدا.
وە کاتێ حەجەکەی تەواو کرد گوتی: "يا رسول الله، يرجع الناس بحج وعمرة وأرجع بحج" 
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا خەڵک بەحەج وعومرەوە دەگەڕێننەو ومن تەنها بەحەجێک دەگەڕێمەوە .
و کاتێک کە زۆر ئیلحاحی لەپێغەمبەر عليه الصلاة والسلام کرد فەرمانی پێکرد لەگەڵ براکەی عبد الرحمن ـی کوڕی ئەبو بەکردا دەربچێ بۆ  ( التنعيم )، و لەوێوە عومرەیەک ئەنجام بدا ، ئەویش چوو بۆ ( التنعيم) ولەوێوە عومرەیەکی ئەنجام دا ، وبراکەی کەعبد الرحمن ـی لەگەڵ بوو عومرەی ئەنجام نەدا ؛ چونکە عومرە کردن لە  ( التن عيم ) ـەوە شتێکی باو نەبوو لەناویاندا ، وئەگەر وا ڕێککەوت ئافرەتێک توشی هەمان حاڵەتی عائیشە بوو ، ودڵی ئاوی نەدەخواردەوە تەنها بەعومرە کردنێکی سەربەخۆ نەبێت ، ئەوا هیچی تێدا نییە گەر هەمان کارەکەی عائیشە دوو بارە بکاتەوە.

سەردان: ١,٧٥٥ بەش: حەج و عومرە