چۆنیەتی ئیحرامی کەسێک کە بەسواری فڕۆکە بەرەو مەککە بچێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی ئیحرامی کەسێک کە بەسواری فڕۆکە بەرەو مەککە بچێت
پرسیار: چۆنێتى ئیحرامى كەسێك چۆنە كەبە سوارى فڕۆكە بەرەو مەككە بێت؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئیحرامى ئەو كەسە بەوە دەبێت هەركە گەیشتە ئاستى یان بەرانبەرى میقات ئیحرام بپۆشێت، بەوەش سەرەتا هەرلەماڵەوە خۆى ئامادە دەكات بە خۆشۆردن وپاشان پێش ئەوەى بگاتە میقات ئیحرام دەپۆشێت، و كە گەیشتە میقات نیەتى چوونەناو حەج یان عومرەى دەبێت و دواناكەوێت چونكە فرۆكە رۆیشتنى خێـرایە

ئیحرامى ئەو كەسە بەوە دەبێت هەركە گەیشتە ئاستى یان بەرانبەرى میقات ئیحرام بپۆشێت، بەوەش سەرەتا هەرلەماڵەوە خۆى ئامادە دەكات بە خۆشۆردن وپاشان پێش ئەوەى بگاتە میقات ئیحرام دەپۆشێت، و كە گەیشتە میقات نیەتى چوونەناو حەج یان عومرەى دەبێت و دواناكەوێت چونكە فرۆكە رۆیشتنى خێـرایە، بەشێوەیەك كە بەخولەكێك دووریەكى زۆر دەبڕێـت، وئەمەش بۆیە باس دەكەم چونكە خەڵكانێكى زۆر لێى بێ ئاگان، دەبینى هەندێ خەڵكى خۆى ئامادە ناكات و كە فەرمانبەرى نێو فرۆكەكە ڕایدەگەیەنێت بەوەى كە گەیشتونە بە میقات ئەوجا دەڕوات جلوبەرگەكەى دادەكەنێت و ئیحرام دەپۆشێت، ئەمەش كەمتەرخەمیە لەڕاستیدا، بۆیە ئەوەى دەردەكەوێت ئەوەیە كە فەرمانبەرانى نێو فرۆكە پێش چارەكە سەعاتێك پێش گەیشتن بە میقات خەڵكى ئاگادار دەكەنەوە ئەمەش كارێكە كە سوپاس دەكرێن لەسەرى، چونكە ئاگادار كردنەوەیان پێش ئەوە كاتى پێویست بۆ خەڵكى دەمێنێتەوە بۆ خۆگۆڕینیان و خۆئامادەكردنیان، بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێت بەڵكو واجبە لەسەر ئەو كەسەى نیەتى حەجى هەیە ئاگادارى كات بێت و هەركە فەرمانبەرەكە ڕاى گەیاند بەوەى كە چارەكێكى ماوە ئەمیش ساز وئامادە بێت هەركە چارەكەكە رۆیشت بەدوو یان سێ خولەك دەست بكات بە تەلبیە و نیەت دەست پێ بكات.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٥٨٠ بەش: حەج و عومرە