حوکمی كەسێكى پیرو بەساڵاچوو ئیحرامى بەست بۆ ئەنجامدانى عومرە و كە گەیشتە كەعبە نەیتوانى عومرە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێكى پیرو بەساڵاچوو ئیحرامى بەست بۆ ئەنجامدانى عومرە و كە گەیشتە كەعبە نەیتوانى عومرە
پرسیار:

كەسێكى پیرو بەساڵاچوو ئیحرامى بەست بۆ ئەنجامدانى عومرە و كە گەیشتە كەعبە نەیتوانى عومرە ئەنجام بدات ئایا چی بكــات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەو ئیحرامەیەوە دەمێنێتەوە هەتا جەستەى چالاك دەبێت و تواناى دەبێت مەگەر لەكاتى ئیحرام بەستنەكەیدا بەمەرجى گرتبێت و وتبێتى: (( إن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني)) ئەوا ئەو كاتە لە ئیحرام دەردەچێت وهیچی لەسەر نییە، نە عومرە و نە تەوافی خواحافیزیش، بەڵام ئەگەر ئەو قسەیەى نەوتبێت و ئومێدیش نەكرێت لەو حاڵەتەى كە بەسەریدا هاتووە چاك بێتەوە ئەوا ئیحرامەكەى دادەنێت و ئاژەڵێك سەردەبڕێت ئەگەر لەتوانایدا بوو

بەو ئیحرامەیەوە دەمێنێتەوە هەتا جەستەى چالاك دەبێت و تواناى دەبێت مەگەر لەكاتى ئیحرام بەستنەكەیدا بەمەرجى گرتبێت و وتبێتى: (( إن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني)) ئەوا ئەو كاتە لە ئیحرام دەردەچێت وهیچی لەسەر نییە، نە عومرە و نە تەوافی خواحافیزیش، بەڵام ئەگەر ئەو قسەیەى نەوتبێت و ئومێدیش نەكرێت لەو حاڵەتەى كە بەسەریدا هاتووە چاك بێتەوە ئەوا ئیحرامەكەى دادەنێت و ئاژەڵێك سەردەبڕێت ئەگەر لەتوانایدا بوو، چونكە خواى گەورە دەفەرموێت: (وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ وَلا تَحْلِقُوا رُؤُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ) (البقرة:196) واتە: وە حەج وعومرە بەتەواوى بەجێبگەیەنن ، بە خاڵصى بۆ خواى پەروەردگار . جا ئەگەر دواى ئیحرام بەستن ڕێگریەك هاتە پێش وەكو دوژمن یان نەخۆشى لەوەی حەج وعومرەكەتان تەواو بكەن ، ئەوە پێویستە لەسەرتان ئەوەندەى پێتان دەكرێت لەوشتر یان لەمانگا یان لەمەڕ سەر ببڕن بۆ نزیكبونەوە لەخواى بەرز و بڵند و پایەبەرز ، بۆ ئەوەى ئیتر بە سەرتاشین یان بە كورتكردنەوەى خۆتان لە ئیحرام بكەنەوە ، و سەرتان مەتاشن ئەگەر ڕێگریتان هاتە پێش هەتا ئاژەڵەكە سەردەبڕن لەو شوێنەى كە تێیدا گیرتان خواردوە پاشان خۆتان لە ئیحرام بكەنەوە ، هەروەكو چۆن پەیامبەر ـ ـ  لە حودەیبیە ئاژەڵى سەربڕى پاشان سەرى تاشى ، و غەیرە ڕێگریلێكراو لەناو سنورى حەرەم نەبێت نابێت ئاژەڵ سەرببڕێ ، كاتەكەشی ڕۆژى جەژنە ، كە ڕۆژى دەیەمى زولحیجە و ڕۆژەكانی تری تەشریقە [ كە ڕۆژى دووەم و سێیەم و چوارەمى جەژنە ] 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٩٣٤ بەش: حەج و عومرە