حوکمی ئەنجامدانی سەعی پێش تەوافی ئیفازە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەنجامدانی سەعی پێش تەوافی ئیفازە
پرسیار: ئایا دروستە بۆ حاجى كە سەعى لەپێش تەوافی ئیفازەدا ئەنجام بدات؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر حەجى (مُفْرِد) یان (قارِن) بوو ئەوا دروستە سەعى لەپێش تەوافی ئیفازەدا ئەنجام بدات، واتە دواى تەوافی قدوم بیكات وەكو چۆن پێغەمبەرى خوا ـ ـ  و ئەو هاوەڵانەى كە هەدیان هێنابوو ئەنجامیان داوە.
بەڵام ئەگەر حەجى متمتع بوو ئەوا دوو سەعى لەسەرە، یەكەم لەكاتى هاتنى بۆ مەككە كە بۆ عومرەیە و سەعى دەكات و قژكورت دەكاتەوە، دووەمیش لەحەجدا و باشتر وایە دواى تەوافی ئیفازە بیكات، چونكە سەعى لەدواى تەوافەوە دێت و ئەگەریش لەپێش تەوافەوە بیكات هیچی لەسەر نییە وئاساییە لەسەر وتەى ڕاست وپەسەند.

چونكە بە پێغەمبەرى خوا
ـ ـ  وتراوە: من سەعیم كرد پێش تەواف ئەویش فەرمووى: ((لا حرج))(1). جا كەسی حاجى لەرۆژى جەژندا پێنج شت ئەنجام دەدات بە ریزبەندى: شەیتان رەجمى عەقەبە، پاشان سەربڕین، پاشان سەرتاشین یان كورت كردنەوە، پاشان تەوافی كەعبە، پاشان سەعى نێوان صەفا و مەروە، ئیلا مەگەر حەجى (مُفْرِد) یان (قارِن) بێت ئەوا دواى تەوافی (قُدُوم) سەعى دەكات و ئیتر سەعى لەسەر نامێنێت جارێكى تر، وە باشتر وایە بەو ریزبەندیەى باسمان كرد ئەنجامى بدات، وە ئەگەریش هەندێكی لەپێش هەندێكى تردا كرد ئەوا ئاساییە بەتایبەت لەحاڵەتى پێویستیدا وئەمەش بەزەیی و ئاسانكارى خواى گەورەیە بۆ بەندەكانى. فلله الحمد رب العالمين.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

(1) تقدم تخرجه .

سەردان: ٣ بەش: حەج و عومرە