كەسێك ئیحرامى بەستووە بۆ حەجى تەمەتوع و عومرەى كرد و لە ئیحرام دەرنەچوو هەتا هەدیەكەى سەربڕى بە نەزانین، ئایا چی لەسەرە و حەجەكەشی تەواوە؟
دەبێت ئەوە بزانرێت كە مرۆڤ كاتێك ئیحرام دەبەستێت بەنیەتى تەمەتوع كە تەواف وسەعى كرد و قژى كورت كردەوە ئەوا لە ئیحرامەكەى دەردەچێت و ئەمە واجبە، ئەگەریش بەردەوام بێت لە ئیحرامەكەیداو نیەتى حەجى هەبێت پێش ئەوەى تەوافی عومرە بكات ئەوا ئاساییە و هیچی لەسەر نییە، چونكە لەم حاڵەتەدا دەبێتە (قارن) و ئەو هەدیەى كەلەسەریەتى دەبێتە قیران.
وە ئەگەریش هەربە نیەتى عومرە مایەوە هەتا تەواف وسەعى كرد ئەوا زۆرێك لە ئەهلى عیلم دەڵێن ئیحرامەكەى بۆ حەج صەحیح وتەواو نییە، چونكە ناكرێت حەج ببرێتە ناو عومرەوە دواى ئەوەى چووەتە ناو تەوافەكەیەوە.
وە هەندێك لە ئەهلى عیلمیش لایان وایە كە ئاساییە و هیچی تێدا نییە، لەبەر ئەوەى ئەم كەسە نەزانە و هیچی لەسەر نییە و حەجەكەشی صەحیحە و تەواوە إن شاء الله تعالى والله الموفق.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
