كـاتـى شەیتان رەجمى عەقەبە كەى كۆتایی دێـت؟ وە كەی كۆتایی دێت بۆ قەزاكردنەوە؟
شەیتان رەجمى عەقەبەى رۆژى جەژن بە دەركەوتنى فەجـر كۆتایی دێت لە رۆژى یازدەیەمدا و لە كۆتایی شەوى جەژن دەست پێ دەكات بۆ كەسانى لاواز و هاوشێوەكانیان ئەوانەى كە تواناى قەرەباڵغیان نییە
شەیتان رەجمى عەقەبەى رۆژى جەژن بە دەركەوتنى فەجـر كۆتایی دێت لە رۆژى یازدەیەمدا و لە كۆتایی شەوى جەژن دەست پێ دەكات بۆ كەسانى لاواز و هاوشێوەكانیان ئەوانەى كە تواناى قەرەباڵغیان نییە، بەڵام لەرۆژانى تەشریقدا (دووەم وسێ یەم و چوارەم رۆژى جەژن) ئەوە وەكو ئەو دوو شەیتان رەجمە وەهایە كە لە لاربونەوەى خۆرەوە دەست پێ دەكات لەناوەڕاستى ئاسمان، و بەدەركەوتنى فەجرى رۆژەكەى دواى ئەویش كۆتایی دێت، ئەگەر لە كۆتا رۆژەكانى تەشریق بوو ئەوا شەو شەیتان رەجمى تێدا نییە كە دەكاتە شەوى چواردەى مانگ، چونكە بە خۆرئاوابوونى رۆژى چوارەم ئیتر رۆژانى تەشریق كۆتایی پێ دێت، لەگەڵ ئەوەشدا شەیتان رەجم بە رۆژ باشترە ئیلا لەو كاتانەى كە زۆر قەرەباڵغە و كەسێك لەخۆى بترسێت كە تیابچێت و زیانى بەركەوێت یان تووشی ناڕەحەتیەكى زۆربێت ئەوا ئاساییە ئەگەر بەشەو شەیتان رەجم بكات، وەكو چۆن ئەگەریش لەوانە نەترسا و لەدۆخێكى ئاسایشدا بوو هەر دروستە بەشەو شەیتان رەجم بكات، بەڵام ئەوەى باشترە ئەوەیە كە احتیات وەربگرێت و هەتا دەتوانێت بەشەو شەیتان رەجم نەكاتئیلا لەكاتى پێویستیدا نەبێت، وە قەزاكردنەوەیش كاتەكەى بریتیە لە دەرچوونى فەجرى رۆژى دواتر.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
