حوكمی عومڕە کردنی ئافرەت لەگەڵ دایک و خوشکی و مێردی خوشکەکەی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی عومڕە کردنی ئافرەت لەگەڵ دایک و خوشکی و مێردی خوشکەکەی
پرسیار:

ئافرەتێك دەڵێت: نیەتم هەیە لە رەمەزاندا عومرە بكەم بە هاوەڵێتى خوشكەكەم و مێردەكەی و دایكم جا ئایا دروستە بۆم كە بڕۆم بۆ عومرە لەگەڵیاندا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نەخێر دروست نییە بۆت لەگەڵیاندا برۆیت بۆ عومرە، چونكە مێردى خوشكەكەت مەحرەمى تۆ نییە

نەخێر دروست نییە بۆت لەگەڵیاندا برۆیت بۆ عومرە، چونكە مێردى خوشكەكەت مەحرەمى تۆ نییە، وە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە ـ ـ  لە فەرموودەى ابن عباسەوە كە دەڵێت: بیستم لە پێغەمبەرى خواوە كە وتارى دەدا و دەیفەرموو: ((لا يخلون رجل بامرأة إلا مع ذي محرم، ولا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم)). فقام رجل فقال : يا رسول الله إن امرأتي خرجت حاجة، وإني اكتتبت في غزوة كذا وكذا، فقال النبي : (( انطلق فحج مع امرأتك))(1) ،واتە: هیچ پیاوێك نابێت بەتەنها بكەوێت لەگەڵ ئافرەتدا مەگەر لەگەڵ مەحرەمدا نەبێت، پیاوێك هەستاو وتى: ئەى پێغەمبەرى خوا من خێزانەكەم بۆ حەج چووە و منیش ناوم نووسیوە بۆ فڵانە غەزا، پێغەمبەرى خوایش ـ ـ  فەرمووى: بڕۆ لەگەڵ خێزانەكەت حەج بكە.
جا دەبینین پێغەمبەرى خوا
ـ ـ  تەنانەت داواى ڕوون كردنەوەشی نەكرد كە ئایا ئەو ئافرەتە ئافرەتى ترى لەگەڵدایە؟ وە ئایا ئافرەتەكە گەنجە یان پیرە؟ وە ئایا كەسێكى چاك و پاكە یان نا؟  
وە ئەم ئافرەتە پرسیاركەرە ئەگەر دوابكەوێت ونەچێت بۆ عومرە لەبەر نەبوونى مەحرەم بۆى ئەوا تاوانى لەسەر نییە، تەنانەت ئەگەریش پێشتر عومرەى نەكردبێت، چونكە یەكێك لە مەرجەكانى واجبێتى حەج و عومرە ئەوەیە كە ئافرەت مەحرەمى هەبێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

سەردان: ١,٤٣٩ بەش: حەج و عومرە