ئایا كاتى حەج كەیە؟
كاتى حەج كردن بە چوونەناو مانگى شەوالەوە دەست پێ دەكات و كۆتایی دێت بە یان دە رۆژى زى الحجە واتە بەرۆژى جەژن یاخود بە دواهەمین رۆژى زى الحجە و ئەمەش وتەى ڕاست و تەواوە لەبەر ئایەتى: (الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَات) (البقرة: 197) واتە: كاتى حەج چەند مانگێكى دیاریكراوە : كە بریتین لە : شەوال ، زولقەعیدە ، و دەڕۆژى زولحیججە. جا لە ئایەتەكەدا بە شێوازى كۆ باسی كرد وە ئەصلیش لە كۆدا حەقیقەتى خۆى مەبەستە، و ماناى ئەم ئەم كاتەش ئەوەیە كە حەج لە میانەى ئەم سێ مانگەدا ڕوو دەدات، نەوەك لە هیچ رۆژێكیدا، چونكە حەج چەند رۆژێكى دیارى كراوى هەیە، تەنها ئەوە نەبێت كە تەواف و سەعى نێوان صەفا و مەروە ئەگەر بڵێین بەوەى كە مانگى زی الحجە هەمووى بریتیە لە كاتى حەج، ئەوا دروستە بۆ مرۆڤ كە تەوافی ئیفازە و سەعى دوابخات بۆ كۆتا رۆژى مانگى زى الحجە، و دروست نییە بۆى لەوە زیاتر دوایان بخات مەگەر لەبەر عوزرێك نەبێت، وەكو ئەوەى ئافرەتێك پێش تەوافی ئیفازە بكەوێتە زەیسانیەوە و ئەو حاڵەتەى لەسەر بمێنێتەوە هەتا مانگى زی الحجە تەواو دەبێت و ئەویش عوزرى هەیە لە دواخستنى تەوافى ئیفازە. جا ئەمە بریتی بوو لە كاتى حەج.
بەڵام عومرە كاتێكى دیارى كراوى بۆ نییە، لە هەر رۆژێكى ساڵدا دەتوانرێ ئەنجام بدرێت، بەڵام لە رەمەزاندا بەرانبەرە بە حەجێــك، وە پێغەمبەرى خــوا ـ ﷺ ـ هەموو عومرەكانى لە مانگەكانى حەجدا ئەنجام داوە، بۆ نمونە عومرەى حودەیبیە لە مانگى زى القعدەدا بوو، وە عومرەى قەزا دیسان لە مانگى زی القعدەدا بوو، وە عومرەى جعرانە دیسان لە مانگى زی القعدەدا بوو، وە عومرەى حەج دیسان هەر لە مانگى زی القعدەدا بوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە عومرە لە مانگەكانى حەجدا فەزڵ و چاكەى زۆرترە لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ ئەم مانگانەى هەڵبژاردووە بۆ عومرە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -