حوكمى بەكارهێنانى چەتـر چییە بۆ ئەو كەسەى لە ئیحرامدایە؟ هەروەها پشتێن كە دووراوەتەوە؟
هەڵگرتنى چەتر لەسەر سەر بۆ پاراستن لە گەرماى خۆر هیچی تێدانییە وئاساییە و ناچێتە ژێر ئەو نەهیەوە كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ نەهى كردووە لە داپۆشینى سەرى پیاو، چونكە ئەمە داپۆشین نییە بەڵكو سێبەربۆكردنە لە خۆر وگەرما، هەروەها بەستنى پشتێنيش هیچی تێدا نییە وئاساییە.
هەڵگرتنى چەتر لەسەر سەر بۆ پاراستن لە گەرماى خۆر هیچی تێدانییە وئاساییە و ناچێتە ژێر ئەو نەهیەوە كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ نەهى كردووە لە داپۆشینى سەرى پیاو، چونكە ئەمە داپۆشین نییە بەڵكو سێبەربۆكردنە لە خۆر وگەرما.
وە سابت بوە لە بوخارى وموسلیمدا كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ ئوسامەى كوڕى زەید و بیلالی لەگەڵدا بووە، یەكێكیان ڕەشمەى وشترەكەى پێغەمبەرى ـ ﷺ ـ بەدەستەوە بووە و ئەوى تریان جلێك یان قوماشێكى بەرزكردبوەوە بۆ ئەوەى بیپارێزێت لە گەرماى خۆر هەتا شەیتان رەجمى عەقەبەى كردووە(1).
لە ریوایەتێكى تردا: یەكێكیان جلەكەى خۆى بەسەر سەرى پێغەمبەرى خوادا ـ ﷺ ـ بەرزكردبوەوە لەبەر خۆر، جا ئەمەش بەڵگەیە كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ سێبەرى كردووە بەو قوماشەوە ولەئیحرامیشدا بووە پێش ئەوەى لێى دەربچێت.
هەروەها بەستنى پشتێن هیچی تێدا نییە وئاساییە، وە كە دەڵێت( پشتێنەكە دووراوەتەوە) ئەم قسەیە لە تێگەیشتنێكى هەڵەوە هاتووە لەناو خەڵكدا وا گومانیان بردووە كە زانایان دەڵێن: (( يحرم على المحرم لبس المخيط)) واتە هەرچی شتێك كە دووررمانى پێوە بێت، ئەمەش ماناكەى وەها نییە بەڵكو مەبەستیان ئەوەیە جلوبەرگێك لەبەربكەن كەدوورابێتەوە و بپۆشرێت وەكو قەمیص وشەرواڵ و فانیلە و هاوشێوەكانى، نەوەك مەبەست ئەوە بێت هەرچی دووررمانى پێوە بێت، هەربۆیە ئەگەر كەسێك ئیحرام بكات بە قوماشێكى پینەكراو هیچی تێدا نییە هەرچەندە پینەكراوە بە دورومانیش.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه مسلم: كتاب الحج/ باب استحباب رمي جمرة العقبة يوم النحر راكباً (1298).