حوکمی کەسێک بەبێ ئیحرام بەستن بچێتە ناو مەککەوە، پاشان لە مەککە ئیحرام ببەستێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک بەبێ ئیحرام بەستن بچێتە ناو مەککەوە، پاشان لە مەککە ئیحرام ببەستێت
پرسیار:

ئەگەر كەسێك بەبێ ئیحرام بەستن هاتە ناو مەككەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنى كاربەدەستان بۆ ئەوەى خۆى وادەربخات كە نیەتى حەجى نییە، پاشان ئیحرامى بەست لە مەككە ئایا حەجەكەى دروستە؟

حەجەكەى دروستە، بەڵام كارەكەى حەرامە لە دوو ڕوەوە:
یەكەمیان: بەزاندنى سنورى شەرعى خوا بەوەى لە میقات ئیحرامى نەبەستووە.

دووەمیان: گوێڕایەڵى نەكردنى كاربەدەستان كە خواى گەورە فەرمانى پێ كردووین گوێڕایەڵیان بین لەچاكە وخێردا، بۆیە ئەو كەسە دەبێت تۆبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لاى خـوا وداواى لێخۆشبوون لە خوا بكات لەوەى كردوویەتى، وە دەبێت ئاژەڵێك سەرببـڕێت لە مەككە و بەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشى بكات لەبەر ئەوەى ئیحرامى نەكردووە لە میقاتدا ئەمەش لەسەر وتەى ئەهلى عیلم بۆ كەسێك یەكێك لە واجباتەكانى حەج یان عومرە نەكات.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٨٦٩ بەش: حەج و عومرە