ئافرەتێك بەلاى میقاتدا تێپەڕى و لەحەیــزدا بوو، ئیحرامى بەست لەوێ و دابەزى بۆ مەككە و عومرەكەى دواخست هەتا پاك بوویەوە ئایا حوكمى عومرەكەى چییە؟
عومرەكەى تەواوە ئەگەریش رۆژێك یان دووان دواى بخــات بەمەرجێك ئەو عومرەیە دواى پاك بوونەوەى بێت لە حەیز، چونكە ئافرەتى حەیزدار نابێت تەوافی كەعبە بكــات، هەربۆیە كاتێك عائیشە رەزاى خواى لێ بێت كەوتە حەیزەوە و بەرەو مەككە هات بە ئیحرامەوە بۆ عومرە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ پێى فەرموو: ((أحرمي بالحج وافعلي ما يفعل الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت))(1) واتە: ئیحرام بۆ حەج ببەستە و هەموو ئەو كارانەى حاجى دەیكات تۆش بیكە تەنها ئەوە نەبێت كە تەوافی كەعبە مەكە.
وە كاتێك صەفیە كەوتە حەیزەوە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ فەرمووى: ((أحابستنا هي))؟ واتە: ئەو رێگرى لێ كردین؟ چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ وا گومانى بردبو كە صەفیە تەوافی ئیفازەى نەكردووە، بەڵام كە پێى وترا ئەو تەوافی ئیفازەى كردووە ئەویش فەرمووى: ((انفروا))(2) واتە: دەى كەواتە بەڕێ بكەون و دەرچن.
كەوابوو ئافرەتى حەیزدار حەڵاڵ نییە بۆى تەوافی كەعبە بكــات، جا ئەگەر بەرەو مەككە هات ولەحەیزدابوو ئەوا دەبێت چاوەڕێ بێت هەتا پاك دەبێتەوە و پاشان تەواف بكات، بەڵام ئەگەر دواى تەواف و پێش سەعى صەفا و مەروە كەوتە حەیزەوە ئەوا با عومرەكەى تەواو بكات و هیچی لەسەر نییە، وە ئەگەریش دواى سەعى كەوتە حەیزەوە ئەوا تەوافی خواحافیزى لەسەر نییە، چونكە لەو كاتەدا ئەو تەوافە لەسەر ئافرەتى حەیزدار دەكەوێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري: كتاب الحيض/ باب تقضي الحائض المناسك كلها إلا الطواف (305).
(2) تقدم تخريجه .
