ئەگەر عومرەكارێك سەعى كرد لەپێش تەوافدا و پاشان تەوافیشی كرد ئایا چی لەسەرە؟
لەم حاڵەتەدا تەنها سەعى دووبارە دەكاتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى ریزبەندى لەنێوان تەواف وسەعیدا واجبە
لەم حاڵەتەدا تەنها سەعى دووبارە دەكاتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى ریزبەندى لەنێوان تەواف وسەعیدا واجبە، وە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ ریزبەندى تێدا كردووە و فەرمویەتى: ((لتأخذوا عني مناسككم))(1) واتە: شێوازى ئەنجامدانى حەج و عومرەتان لە منەوە وەربگرن. بۆیە مادام چۆنێـى حەج و عومرەكردنمان لەوەوە وەردەگرین كەواتە سەرەتا بە تەواف دەست پێ دەكەین وپاشان سەعى، و ئەگەر بڵێت من هیلاك وماندوو بوم لە یەكەم سەعیەوە ئەوا دەڵێن پاداشت وەردەگریت لەسەر ئەو ماندووبونەت بەڵام نابێت لەسەر هەڵە رێگەت بدەین.
وە هەندێك لە تابعین و زانایان بۆ ئەوە چوون كە ئەگەر كەسێك سەعى كرد لە پێش تەوافەوە بەهۆى بیرچوونەوەوە یان بەنەزانین ئەوا هیچی لەسەر نییە هەروەكو چۆن لە حەجدا بەو شێوەیە بوو.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري:كتاب العلم/ باب الفتيا وهو واقف على الدابة وغيرها (83) ومسلم : كتاب الحج/باب من حلق قبل النحر ... (1306)
