گومان هەبوون لەژمارەی تەواف و سەعى نێوان سەفا ومەڕوەدا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
گومان هەبوون لەژمارەی تەواف و سەعى نێوان سەفا ومەڕوەدا
پرسیار:

ئەگەر کەسێک لە کاتى تەوافدا کەوتە گومانەوە لە ژمارەى تەوافەکانى ئایا چی بکات لەم حاڵەتەدا ؟ وە هەروەها لە کاتى سەعى نێوان سەفا و مەڕوەدا

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : گومان لەدوو حاڵەت بەدەر نی یە :
حاڵەتی یەکەم : گومانەکە لەکاتی عیبادەتەکە دروست ببێت لەم حاڵەتەدا کەمترینیان ئەژمار دەکرێت ، واتە : گەر گومانی هەبوو پێنج یاخود شەش تەوافی کردووە ئەوا پێنجەکەیان ئەژمار دەکرێت ؛ چونکە پێنجەکە مەعلومە ودڵنیایە لێی ودوو دڵە لەشەشەم دا ، بەڵگەی ئەمەش ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرە : (إِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاتِهِ فَلَمْ يَدْرِ كَمْ صَلَّى ثَلَاثًا أَمْ أَرْبَعًا فَلْيَطْرَحْ الشَّكَّ وَلْيَبْنِ عَلَى مَا اسْتَيْقَنَ) رواه مسلم (888) .
واتە : گەر کەسێک لەئێوە گومانی لا دروست بوو لەنوێژەکەیدا کەئایا سێ ڕکات کردوو یاخود چوار با گومانەکەی فڕێ بدات ونوێژەکەی لەسەر یەقین بونیاد بنێت .

ابن قدامة رحمه الله دەڵێت :
"..وإن شك في عدد الطواف, بنى على اليقين".
واتە :گەر گومانی لادروست بوو لەژمارەی تەواف دا ئەوا لەسەر یەقین بونیادی دەنێت .

وقال المنذر رحمه الله :
أجمع كل من نحفظ عنه من أهل العلم على ذلك ولأنها عبادة فمتى شك فيها وهو فيها, بنى على اليقين كالصلاة..." انتهى من "المغني"(3/187)
واتە : هەموو ئەو زانایانەی ئێمە ئاگاداریان بین کۆدەنگن لەسەر ئەمە .
وەهەروەها چونکە تەواف عیبادەتە بۆیە هەرکاتێک گومانی تێدا دروست بوو ئەوا هاو شێوەی نوێژ بونیادی دەنات لەسەر یەقین .

حاڵەتی دووەم :
گومانەکە دوای تەواو بوونی عیبادەتەکە دروست ببێت ، لەم حاڵەتدا لەسەر بۆچوونی ڕاستی زانایان هیچ حسابێک بۆ ئەم گومانە ناکرێت ؛ چونکە ئەسڵ وایە عیبادەتە کامڵە ، وەهەروەها بۆ ئەوەی دەرگای گومان و وەسوەسە لەخۆی دابخات ونەیکاتەوە .

وە لە "الموسوعة الفقهية" (29/125)دا ، هاتووە : "
گەر گومانەکە دوای تەواو بوونی تەوافەکەوە دروست بوو ئەوا لای جمهوری زانایان هیچ حسابێکی بۆناکرێت ... .

وە شێخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
گومانی دوای تەواو بوونی عیبادەت هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت ، گەر دوای تەواو بوونی تەواف دروست ببێت ولێیدابێت وچوبێت وبڵێت: والله نازانم شەش جار تەوافم کردووە یاخود حەوت ؟
ئەوا هیچ حسابێک بۆ ئەو گومانە ناکرێت وحەوتەکە ئەژمار دەکات .
ئائەم قاعیدەیە سوود بەخشە بۆ مرۆڤ لەکاتێکدا گەر گوومانی زۆر لادروست دەبوو ئەوا هیچ ئاوڕ ناداتەوە بەلایدا ، خۆئەگەر گوومانەکە دوای لێ بوونەوە لەعیبادەتەکە دروست بوو ئەوا هیچ حسابی بۆ ناکرێت تەنها مەگەر دڵنیا بێت ، خۆ ئەگەر دڵنیا بوو ئەوا پێویسته ئەوەندەی بکاتەوە کەئەنجامی نەداوە .

سەردان: ٢,٤٢٥ بەش: چۆنێتى حەج کردن