حەجی باش كامەیە؟ (ئاگاداریەك بۆ تۆی حاجی بەتایبەت): ماڵپەڕی وەڵامەکان
حەجی باش كامەیە؟ (ئاگاداریەك بۆ تۆی حاجی بەتایبەت)

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خوای گەورە فەرموویەتی:

[الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللّهُ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ] (البقرة:197).
واتە: كاتی حەج چەند مانگێكە كە بریتین لە( شوال و ذوالقعدة وة دة رِؤذي ذوالحجة ) جا هەر كەسێك حەج لەسەر خۆی واجب بكات بە ئیحرام كردن، ئەوە ئەو كاتە حەرام دەبێت لە سەری جیماع و پێشەكیەكانی وە حەرام دەبێت لەسەری بەتایبەت تر لەو كاتەدا دەرچون لە گوێ ڕایەڵی خواو سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی و خراپەو تاوان و دم بەدم و موجادەلەی بێ سودو زیان بەخش، وە هەر خێرێك ئەنجام بدەن خوای پەروەردگار پێی دەزانێت ، و پاداشتی هەموان دەداتەوە لەسەر كارەكانیان . دەسا لەگەڵ خۆتان توێشویەك لەخواردن وخواردنەوە ببن بۆ سەفەری حەج ، وتوێشویەكیش لەكار و كردەوەی چاك ببەن بۆ دواڕۆژ ، چونكە بێگومان باشترین توێشو تەقوای خوایە ، و لە من بترسن ئەی خاوەن عەقڵە ساغ و تەندروستەكان .
وە لە حەدیسەكەی فەزڵی حەجدا زانیت كە بە مەرجێك خوا لە گوناهەكانت خۆش دەبێت بەهۆی حەج، كە گوناهو تاوان نەكەیت لە كاتی ئیحرامدا، وە جیماع نەكەیت. وە پێویستە زۆر خێرو چاكەو تەقوای خوا بكەیت بۆ ئەوەی حەجەكەت ببێتە مایەی ڕەش كردنەوەی تاوانەكانت و چونە بەهەشت.

-----------------------------

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سود وەرگیراوە لە كتێبی : (حـــەج و عــومـره فەزڵ و چۆنیەتى و حوكمەكانى بە گوێرەی بەڵگەكانی قورئان و سوننەت ) له نوسینى بەڕێز (دکتۆ عبداللطیف أحمد)

سەردان: ٢,٢٨٣ بەش: چۆنێتى حەج کردن