بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ سوننەتە سەردانی گۆڕستانی (بەقیع) و گۆڕستانی (شەهیدەكانی ئوحد) بكەیت ، وە ئەم زیكر و دوعایە بڵێ : (السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ ، وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لَلاَحِقُونَ ، أَسْأَلُ اللَّهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ) .
بەڕاستی حەق وایە لەم دوو گۆڕستانەدا یادەوەری صەحابە بەڕێزەكانی پێغەمبەر (ﷺ) بە بیری خۆتدا بهێنیتەوە و بەراودێكی ژیانی خۆتیش بكە لەگەڵا ژیانی ئەواندا ! وە نابێت لێیان بپاڕێیتەوە یان خۆڵی سەر قەبری صەحابەكان بهێنیت چونكە ئەم كارانە شیركە .
----------------------
لەلایەن (مامۆستا محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە