فەزڵی نوێژكردن لە نێو مزگەوتی (قُـبــا‌ء) لە شارى مەدینە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی نوێژكردن لە نێو مزگەوتی (قُـبــا‌ء) لە شارى مەدینە چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ كَانَ النَّبِيُّ () يَأْتِي مَسْجِدَ قُبَاءٍ كُلَّ سَبْتٍ مَاشِيًا وَرَاكِبًا فَيُصَلِّي فِيهِ رَكْعَتَيْنِ ، وَكَانَ عَبْدُ اللَّهِ (رضي الله عنه) يَفْعَلُهُ)) .
واتە : پێغەمبەر () هەموو ڕواژانێكی شەمە بە پیادە و بە سواری دەڕۆیشت بۆ مزگەوتی (قُباء) و دوو ركعات نوێژی تێدا دەكرد ، وە (عَبْدُ اللَّهِ كوڕی عُمَر)یش ئەمەی دەكرد .
وَعَنْ سَهْلُ بْنُ حُنَيْفٍ (رضي الله عنه) قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((مَنْ تَطَهَّرَ فِي بَيْتِهِ ثُمَّ أَتَى مَسْجِدَ قُبَاءٍ فَصَلَّى فِيهِ صَلاَةً كَانَ لَهُ كَأَجْرِ عُمْرَةٍ)) . .
واتە : هەر كەسێك لە ماڵدا دەستنوێژ بگرێت و ئەنجا بچێت بۆ مزگەوتی (قُـبــاء) و نوێژێكی تێدا بكات ئەوا ئەجر و پاداشتی عومرەیەكی بۆ هەیە .
وە سوننەت نییە بچیت بۆ مزگەوتەكانی تری مەدینە و دەورو بەری جگە لە مزگەوتی (قُباء) نەبێت ، وەكو مزگەوتی (القبلتین) و (الـمساجد السبعة) و ... هتد چونكە پێغەمبەر (() و صەحابەكان نەیانكردووە ، جا وریا بن لە بیدعە و بە پێی سوننەت ڕەفتار بكەن !!!

لەلایەن (مامۆستا محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

 

سەردان: ٢,١٩١ بەش: ئادابەکانى شارى مەدینە