ئایا حەج واجبە زوو ئەنجام بدرێت یاخود دەتوانرێت دوا بخرێت ؟
هەر کەسێک توانای حەج کردنی هەبوو و حەجی فەرزی ئەنجام نەدا وبێ عوزرێکی شەرعی دوای خست ، ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە ، بۆیە پێویستە لەسەری هەر زوو تەوبە بکات وپەلە بکات لەحەج کردندا
وه حەج واجبە لەسەر کەسی موکەلەف کەتوانای هەیە زوو ئەنجامی بدات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ} [آل عمران:97]،
واته :حه‌قی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه له ته‌مەندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته و پاره، وه ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ ، وه هه‌ر كه‌سێك كه كوفر بكات واته: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره بێ پێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به هیچ كه‌س نیه له جیهان .
بێگوومان حەج یەکێکە لەپێنج ئەڕکانەکانی ئیسلام ، وکاتێ واجب دەبێت کەمرۆڤ توانای هەبێت ، بەڵام گەر کەسێک تونای نەبوو ئەوا حەجی لەسەر واجب نی یە ، بەڵام گەر کەسێک توانای دارای وجەستەیی هەبوو ئەوا حەج واجبە لەسەری ، وگەر کەسێک توانای دارای هەبوو بەڵام توانای جەستەیی نەبوو جا بەهۆی پیری یاخود نەخۆشیەوە بێت کەئومێدی چاک بوونەوەی لێ نەکرێت ئەوا لەبری خۆی کەسێک دەنرێت بۆ حەج بۆ ئەوە حەجی بۆ بکات
(مجموع فتاوى ومقالات ابن باز رحمه الله 16/358).