حوکمی حەج كردنى ئافرەت بە بێ مەحرەم چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی حەج كردنى ئافرەت بە بێ مەحرەم چیە؟

ئەگەر ئافرەت بە بێ مەحرەم حەج بكات ئەوا سەرپێچى خواى گەورەو پێغەمبەرى كردووە()، چونكە پێغەمبەر() فەرموویەتى: [لا تُسافِرُ إمْرأةٌ إلا مَعَ ذِي مَحْرَم] .
واتە: ئافرەت نابێت سەفەر بكات بە بێ مەحرەم، پیاوێك هەستاو ووتى: ئەى پێغەمبەرى خوا() من خێزانم دەرچووە بۆ حەج كردن، وە منیش ماومەتەوە بۆ غەزاى ئەوەو ئەوە، پێغەمبەر() فەرمووى:
[إنْطَلِقْ فَحُجَّ مَعَ إمْرَأتِكَ] (البخاري: 3006)، و(مسلم: 1341). واتە: بڕۆ لەگەڵ خێزانەكەتدا حەج بكە.
بەڵام بە بێ مەحرەم حەجەكەى تەواوەو لەسەرى لاچووە، واتە: پێویست نى­یە لەسەرى جارێكى تر دووبارەى بكاتەوە، بەڵكو پێویستە لەسەرى بگەڕێتەوە بۆ لاى خواى گەورەو داواى لێخۆشبوونى لێ بكات لەوەى كە ڕووى داوە(بەبێ مەحرەم چووە بۆ حەج)(لقاء الباب المفتوح، رقم: 3، ص29).

لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٣,٥٣٥ بەش: حوکمى حەج و عومرە