ئایا نەشتەرگەرى جوانكارى دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نەشتەرگەرى جوانكارى دروستە؟ 

جوانكارى دوو جۆرە
یەكەم: ئەوجوانكارییەى كە دەكرێت بۆلابردنى عەیبێك كەبەهۆى ڕوداو یان شتى ترەوە دروست بووە... دروستەو گوناه نیە، چونكە پێغەمبەرى خوا() ڕێگەى دا بەپیاوێك كەلەجەنگدا لووتى بڕابوو، كە لووتى ئاڵتونى دابنێت.
دووەم: جوانكاریەك كەبۆ زیاتر جوان كردنە نەك بۆلابردنى عەیبێك، ئەمە حەرامە و دروست نیە، چونكە پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى(لعن النامصة و المتنمصة، الواصلة و المتوصلة، و الواشمة و المستوشمة).
وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٣,٢١٥ بەش: هەمەجۆر