الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد :
هەر کەسێک توانای حەج کردنی هەبوو و حەجی فەرزی ئەنجام نەدا وبێ عوزرێکی شەرعی دوای خست ، ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە ، بۆیە پێویستە لەسەری هەر زوو تەوبە بکات وپەلە بکات لەحەج کردندا ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : { وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا } [آل عمران/97] .
واتە : حهقی خوای گهورهیه بهسهر بهندهكانی كه له تهمەندا جارێك حهجی ماڵی خوای گهوره بكهن ههر كهسێ توانای ههبێ توانای لاشهو جهسته و پاره، وه ڕێگا ئهمن و ئاسایش بێ .
وە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ﷺ کە فەرموویەتى : ((بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ : شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُولُ اللهِ ، وَإِقَامِِ الصَّلاَةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَحَجِّ الْبَيْتِ ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ)) متفق على صحته (خ/ 8 ، م/ 16 )
واته : ئیسلام لەسەر پێنج پایە بونیاتنراوە :
1- شایەتی دان بەوەی کە هیچ پەرسەراوێک بەحەق نیە تەنها اللە نەبێ وە محمد ﷺ نێردراوی اللەیە .
2- ئەنجامدانی هەموو نوێژەکان بەچاکی
3- زەکاتدان
4- بەڕۆژوبون لەمانگی ڕەمەزاندا .
5- سەردانی ماڵی خوا (حەجکردن).
وە هەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ﷺ کاتێ کە جبرائيل عليه السلام پرسیاری لێ کرد لەبارەی ئیسلامەوە ، فەرمووی : ( أنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إلاَّ الله ، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ الله ، وَتُقِيمَ الصَلاةَ ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ ، وتَصُومَ رَمَضَانَ ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اِسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلا .)" أخرجه مسلم في صحيحه (8) ، من حديث عمر بن الخطاب رضي الله عنه .
واتە : شایەتی دان بەوەی کە هیچ پەرسەراوێک بەحەق نیە تەنها اللە نەبێ وە محمد ﷺ نێردراوی اللە یە و ئەنجامدانی هەموو نوێژەکان بەچاکی و زەکاتدان وبەڕۆژوو بوون لەمانگی ڕەمەزاندا ، وحەج کردن بۆ کەسێک کەتوانای مادی وجەستەیی هەبێت .
والله ولي التوفيق . ا.هـ .
من مجموع فتاوى ومقالات متنوعة لسماحة الشيخ: عبدالعزيز بن باز رحمه الله ( 16 /359 )