حوکمی كەسێك شوێنى دەست نەكەوێت لە مینا و بەشەو بێت بۆ ئەوێ و تێیدا بمێنێتەوە بۆ دواى نیوەى شەو پاشان بەڕێ بكەوێت بۆ حەرەم تەواوى رۆژەكەى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك شوێنى دەست نەكەوێت لە مینا و بەشەو بێت بۆ ئەوێ و تێیدا بمێنێتەوە بۆ دواى نیوەى شەو پاشان بەڕێ بكەوێت بۆ حەرەم تەواوى رۆژەكەى
پرسیار:

كەسێك شوێنى دەست نەكەوێت لە مینا و بەشەو بێت بۆ ئەوێ و تێیدا بمێنێتەوە بۆ دواى نیوەى شەو پاشان بەڕێ بكەوێت بۆ حەرەم تەواوى رۆژەكەى ئایا حوكمى چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حوكمى ئەو كارە ئەوەیە كەلەسەرى كەوتووە بەڵام ئەوەى دەبووایە بیكردایە پێچەوانەى ئەوەیە، چونكە ئەوەى دەبێت حاجى بیكات ئەوەیە كەلە مینا بمێنێتەوە شەو ورۆژ لە رۆژانى تەشریق، وە ئەگەریش شوێنى دەست نەكەوت ئەوا لەكۆتایی خەڵكەوە دەمێنێتەوە واتە دواهەمین خێمە، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەى سنوورى میناش بێت بەڵام بەو مەرجەى بەتەواوى گەڕابێت بۆ شوێن ودەستى نەكەوێت لە مینا

حوكمى ئەو كارە ئەوەیە كەلەسەرى كەوتووە بەڵام ئەوەى دەبووایە بیكردایە پێچەوانەى ئەوەیە، چونكە ئەوەى دەبێت حاجى بیكات ئەوەیە كەلە مینا بمێنێتەوە شەو ورۆژ لە رۆژانى تەشریق، وە ئەگەریش شوێنى دەست نەكەوت ئەوا لەكۆتایی خەڵكەوە دەمێنێتەوە واتە دواهەمین خێمە، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەى سنوورى میناش بێت بەڵام بەو مەرجەى بەتەواوى گەڕابێت بۆ شوێن ودەستى نەكەوێت لە مینا، وە هەندێك لە ئەهلى عیلمى ئەم سەردەمەى ئێستا واى بۆچوون كە ئەو كەسەى شوێنى دەست نەكەوێت لە مینا ئەوا شەومانەوەى لەسەر دەكەوێت ودەتوانێـت لەهەر شوێنێك بمێنێتەوە لەمەككە یان شوێنى تر، بەوەش قیاسی دەكەن كە ئەگەر كەسێك ئەندامێكى لە ئەندامەكانى دەستنوێژى نەبێت ولەدەستى دابێت ئەوا شۆردنى ئەو ئەندامەى لەسەر دەكەوێت، بەڵام لەمەدا سەرنجى لەسەرە، چونكە ئەو ئەندامە حوكمى دەستنوێژى پێوە پەیوەستە و كەچی بوونى نییە، بەڵام مەبەست لە شەومانەوە ئەوەیە كە هەموو خەڵكى پێكەوە بن، بۆیە واجبە كەسەكە لە كۆتا خێمەشەوە بێت بەس بۆ ئەوەى لەگەڵ حاجیاندا بێت، هاوشێوەى ئەوە ئەوەیە ئەگەر مزگەوت پڕبێت و خەڵكى لەدەرەوى مزگەوت نوێژ بكەن هەردەبێت ریزەكان پێكەوە لكابن بۆ ئەوەى جەماعەتەكە یەك بێت، جا شەومانەوە لە مینا هاوشێوەى ئەمەیە نەوەك هاوشێوەى ئەندامى دەستنوێژى بڕاو. 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١٣ بەش: حەج و عومرە