حوکمی کەسێک لەدەرەوەی شاری مەککە سەری تاشی بۆ عومڕە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لەدەرەوەی شاری مەککە سەری تاشی بۆ عومڕە
پرسیار:

كەسێك لەشارەكەى خۆی سەرى تاشی بۆ عومرە ئایا حوكمى عومرەكەى چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەهلى عیلم دەڵێن سەرتاشین تایبەت نییە بە شوێنێك بۆیە ئەگەر لەمەككە یان جگە لەو شوێنە سەرى تاشی ئاساییە و هیچی تێدا نییە

ئەهلى عیلم دەڵێن سەرتاشین تایبەت نییە بە شوێنێك بۆیە ئەگەر لەمەككە یان جگە لەو شوێنە سەرى تاشی ئاساییە و هیچی تێدا نییە، بەڵام سەرتاشین لە عومرەدا لە ئیحرام دەرچوونى لەسەر بونیاد دەنرێت و دواى سەرتاشینیش تەوافی ماڵئاوایی دەكات، بۆیە عومرە تەرتیبەكەى بەم شێوەیەیە: ئیحرام و تەواف و سەعى و سەرتاشین یان كورت كردنەوە و تەوافی ماڵئاوایی ئەمە بۆ كەسێك لەدواى عومرەكەى بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر عومرەكەى تەواو كرد سەفەرى كرد ئەوا تەوافی ماڵئاوایی لەسەر نییە، كەوابوو واتە دەبێت سەرى بتاشێت یان قژى كورت بكاتەوە لە مەككەدا كە بیەوێت بمێنێتەوە، چونكە لەدواى ئەوە تەوافی ماڵئاوایی دەكات، بەڵام كەتەواف وسەعى كرد و دەستبەجێ گەڕایەوە بۆ شارەكەى خۆى ئەوا ئاساییە كە قژى كورت بكاتەوە یان سەرى بتاشێت لەشارەكەى خۆیشیدا بەڵام بە ئیحرامەكەیەوە دەمێنێتەوە هەتا سەرى دەتاشێت یان كورتى دەكاتەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٥ بەش: حەج و عومرە