كەسێك ئیحرامى تمتعى كرد وپاشان بۆى دەركەوت كە حەج نەكات ئایا هیچی لەسەرە؟
هیچی لەسەر نییە، چونكە كەسى متمتع ئەگەر ئیحرامى كرد بۆ عومرەو تەواوى كرد وپاشان بۆى دەركەوت كە حەج ناكات پێش ئەوەى ئیحرامى حەج بپۆشێت ئەوا هیچی لەسەر نییە، ئیلا نەزرى كردبێت كە ئەو ساڵە حەج بكات ئەوا دەبێت وەفا بە نەزرەكەیەوە بكات، بەڵام ئەگەر بەبێ نەزربوو ئەوا ئاساییە كە حەج نەكات لە دواى عومرەكەى. والله الموفق.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
