حوکمی ئافرەتێک ئیحرامى كرد بۆ عومرە و پاشان كەوتە حەیزەوە ولەمەككە دەرچوو بەبێ كردنى عومرە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئافرەتێک ئیحرامى كرد بۆ عومرە و پاشان كەوتە حەیزەوە ولەمەككە دەرچوو بەبێ كردنى عومرە
پرسیار:

ئافرەتێك ئیحرامى كرد بۆ عومرە و پاشان كەوتە حەیزەوە ولەمەككە دەرچوو بەبێ كردنى عومرە ئایا چی لەسەرە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر ئافرەت ئیحرامى بەست بۆ عومرە و حەیزى بۆ هات ئەوا ئیحرامەكەى بەتاڵ نابێتەوە بەڵكو لە ئیحرامدا دەمێنێتەوە، وە ئەم ئافرەتەى كە ئیحرامى بەست بۆ عومرە و لە مەككە دەرچوو وە تەواف و سەعى صەفا ومەروەى نەكرد ئەوا بەردەوام لە ناو عومرەكەیدایەو لەسەریەتى بگەڕێتەوە بۆ مەككە و تەواف و سەعى بكات و قژیشی كورت بكاتەوە بۆئەوەى لە ئیحرامەكەى دەربچێت

ئەگەر ئافرەت ئیحرامى بەست بۆ عومرە و حەیزى بۆ هات ئەوا ئیحرامەكەى بەتاڵ نابێتەوە بەڵكو لە ئیحرامدا دەمێنێتەوە، وە ئەم ئافرەتەى كە ئیحرامى بەست بۆ عومرە و لە مەككە دەرچوو وە تەواف و سەعى صەفا ومەروەى نەكرد ئەوا بەردەوام لە ناو عومرەكەیدایەو لەسەریەتى بگەڕێتەوە بۆ مەككە و تەواف و سەعى بكات و قژیشی كورت بكاتەوە بۆئەوەى لە ئیحرامەكەى دەربچێت، وە هەروەها لەسەریەتى كە دووربكەوێتەوە لەهەموو حەرامكراوەكانى كاتى ئیحرام لە بۆن لەخۆدان و قژكورت كردنەوە ونینۆك كردن و نزیك كەوتنەوە لە مێرد ئەگەر مێردى هەبوو هەتا عومرەكەى دەكات، ئیلا مەگەر لەوە بترسێت كە حەیزى بۆ بێت و ئەوكات دەیكاتە مەرج لەكاتى ئیحرام بەستنەكەیدا، و دەڵێت شوێنى من هەتا ئەو شوێنە بێت كە عوزرێكم بۆ دێت، ئەوا ئەو كاتە هیچی لەسەر نییە ئەگەر لە ئیحرامەكەى دەربچێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,١٤٤ بەش: حەج و عومرە