حوكمی دانیشتن و پشوو وەرگرتن لەكاتی تەوافدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی دانیشتن و پشوو وەرگرتن لەكاتی تەوافدا
پرسیار:

پیاوێك دوو تەوافی كرد بەڵام بەهۆی قەرەباڵغیەوە لە تەواف دەرچوو بۆ ماوەیەكی كاتژمێرێك یان دووان پشووی وەرگرت و پاشان گەڕایەوە بۆ تەوافەكەی، ئایا ئەم كەسە سەر لەنوێ دەست بە تەواف دەكاتەوە یاخود ئەوەی پێشوو تەواو دەكات واتە لەكوێ وەستاوە لەوێوە دەست بكات؟  

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
" ئەگەر دابڕانەكە زۆربوو وەكو كاتژمێرێك یان دووان ئەوا واجبە لەسەری دووبارە تەوافەكەی سەر لەنوێ دەستپێبكاتەوە، بەڵام ئەگەر دابڕانەكە كەم بوو ئەوا لەكوێ وەستابوو لەوێوە دەستپێدەكاتەوە، چونكە لە تەواف وسەعیدا بەدوای یەكدا هاتن مەرجە واتە دەبێت سوڕانەوەكان و هاتوچۆكان بەدوای یەكدا بن و دابڕانیان تێنەكەوێت، بۆیە ئەگەر دابڕانی زۆری تێكەوت ئەوا بەتاڵ دەبێتەوە و دەبێـت سەرلەنوێ دەستپێبكاتەوە، بەڵام ئەگەر كورت بوو بۆ ماوەی خولەكێك یان دووان و سیان ئەوا لەكوێ وەستاوە لەوێ دەستپێدەكاتەوە " 
"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (22/ 293) 

سەردان: ٧٣ بەش: حەج و عومرە