حوكمى ئیحرام كردن بۆ حەج لە پێش چوونە ناو ئەم كاتانەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئیحرام كردن بۆ حەج لە پێش چوونە ناو ئەم كاتانەوە
پرسیار: حوكمى ئیحرام كردن بۆ حەج لە پێش چوونە ناو ئەم كاتانەوە چییە؟

زانایان – رحمهم الله- ڕاجیاوازیان هەیە سەبارەت بە ئیحرام كردن بۆ حەج لەپێش هاتنى مانگەكانى حەج.
جا هەندێ لە زانایان دەڵێن حەج لە پێش هاتنى مانگەكانیشی دادەمەزرێ و كەسەكەش بە موحریمى دەمێنێتەوە مەگەر خۆى حەزنەكات كە ئیحرام بپۆشێت پێش چوونە ناو مانگەكانیەوە.
وە هەندێ تر لە زانایان دەڵێن: هەركەس ئیحرام بپۆشێت لە پێش هاتنى مانگەكانى ئەوا دانامەزرێ و بە عومرە دەژمێردرێت و واتە دەگۆڕێت بۆ عومرە، چونكە عومرە وەكو پێغەمبەرى خوا
ـ ـ  دەفەرموێت: ((دخلت في الحج))(1) واتە: عومرە چووە ناو حەجەوە. وە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  عومرەى ناو ناوە حەجى بچووك. وەكو لە فەرموودەى عەمرى كوڕى حەزمدا هاتووە كە (المرسل المشهور)(2) ، كە خەڵكى وەریان گرتووە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  


(1) أخرجه مسلم: كتاب الحج/ باب جواز العمرة في أشهر الحج (1241).
(2) أخرجه الدار قطني في سننه (2/285) برقم (122).

سەردان: ٨٠٥ بەش: حەج و عومرە