ئایا دروستە مرۆڤ چەند رۆژێك دەستنیشان بكات لەمانگى شەوال بۆ رۆژوگرتن، یان ئەم رۆژانە كاتێكى دیارى كراویان هەیە؟ وە ئایا كە مرۆڤ ئەو رۆژانەى گرت ئیتر فەرز دەبێت لەسەرى و دەبێت هەموو ساڵێك بیانگرێت؟
ئەم شەش رۆژە كاتێكى سنوردار و دیارى كراویان نییە، بەڵكو كەسەكە بەویست و ئارەزوى خۆى دەیانگرێت ئەگەر بیەوێت لەناوەڕاستى مانگەكە یان لەكۆتایی مانگەكە یان لەسەرەتاى مانگەوە ئەگەریش ویستى پێكەوە یان بەجیاجیا، كەوابوو بەدەست خۆیەتى و كات فراوانە سوپاس بۆ خوا.
سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ كە فەرموویەتى: (( من صام رمضان ثم أتبعه ستّاً من شوال كان كصيام الدهر))واتە: ئەوەى رۆژوى رەمەزان بگرێت و پاشان بەدوایدا شەش رۆژ لە مانگى شەوالیش بگرێت ئەوا وەكو ئەوە وایە هەموو رۆژێك بەرۆژو بێت(واتە وەكو رۆژوى هەموو ساڵەكە وەهایە). وە ئەم شەش رۆژە كاتێكى سنوردار و دیارى كراویان نییە، بەڵكو كەسەكە بەویست و ئارەزوى خۆى دەیانگرێت ئەگەر بیەوێت لەناوەڕاستى مانگەكە یان لەكۆتایی مانگەكە یان لەسەرەتاى مانگەوە ئەگەریش ویستى پێكەوە یان بەجیاجیا، كەوابوو بەدەست خۆیەتى و كات فراوانە سوپاس بۆ خوا، بەڵام ئەگەر پەلەى لێ بكات و هەرلەسەرەتاى مانگەوە بیانگرێت ئەوا باشترە و ئەمەش بەرتەسككردنەوەى تێدا نییە سوپاس بۆ خوا وەكو باسمان كرد بەئارەزوى خۆیەتى كەسەكە وتەنانەت ئەگەر ویستى ساڵانێك دەیگرێت و ساڵانێكیش نایگرێت وهیچی تێدا نییە وفەرز نییە.