جیاوازى نێوان ڕۆژوى ڕۆژى عاشورا لەگەڵ ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازى نێوان ڕۆژوى ڕۆژى عاشورا لەگەڵ ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفە
پرسیار:

ئایا کامیان باشترن ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە یاخود  ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا  ؟ بۆچی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا تاوانی ساڵێک دەسڕێتەوە بەڵام ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفە تاوانى دوو ساڵ دەسڕێتەوە ؟

أـ ابن حجر لە [( "فتح الباري" (4/315)] دا ، دەڵێت : ئیمامی مسلیم فەرموودەیەکی بەمەڕفوعی لەئەبو قەتادەوە گێڕاوەتەوە کە : "إن يوم يوم عاشوراء يكفر سنة، وإن صيام يوم عرفة يكفر سنتين".
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی ساڵێک ، وە ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە تاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە .

جا زاهری فەرموودەکە ئەوەیە ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە لە ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا باشترە ، وە وتراوە حیکمەتەکەی ئەوەیە : ڕۆژی عاشوڕا دراوەتە پاڵ موسى عليه السلام، وە ڕۆژی عەرەفە دراوەتە پاڵ پێغەمبەر ؛ هەر لەبەر ئەمەیە باشترە .

ب ــ وە ابن القيم لە [( "بدائع الفوائد" (م2/ج4/ص293)]دا ،دەڵێت : هۆکار چی یە ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا تاوانی ساڵێک دەسڕێتەوە بەڵام ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفە تاوانى دوو ساڵ دەسڕێتەوە ؟
دەگوترێت : لەبەر دوو هۆکار :
یەکەمیان : بەپێچەوانەی مانگی عاشوڕا ڕۆژی عەڕەفە لەمانگی حەڕامدایە وپێشیشی مانگی حەڕامە ودواشی مانگی حەڕامە .
دووەمیان : ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە یەکێکە لەتایبەت مەندیەکانی دینەکەمان ، بەپێچەوانەی مانگی عاشوڕاوە ، ئەم خێرە دوو قاتە بەهۆی بەڕەکەتی پێغەمبەرەوە .

سەردان: ٢,٥٠٤ بەش: ڕۆژووى سوننەت