حوکمی ڕۆژووی شەشەڵان بۆ کەسێک کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەرزار بێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژووی شەشەڵان بۆ کەسێک کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەرزار بێت
پرسیار:

ڕاتان چییە لەسەر رۆژوى شەشەڵان بۆ كەسێك كە قەرزارى رۆژوى رەمەزان بێت؟

وەڵامى ئەوە فەرمایشتێكى پێغەمبەرى خوایە  ـ ـ  كە دەفەرموێت: (( من صام رمضان، ثم أتبعه بست من شوال كان كصيام الدهر))(1) واتە: ئەوەى رۆژوى رەمەزان بگرێت و پاشان بەدوایدا شەش رۆژ لە مانگى شەوالیش بگرێت ئەوا وەكو ئەوە وایە هەموو رۆژێك بەرۆژو بێت(واتە وەكو رۆژوى هەموو ساڵەكە وەهایە). جا بۆیە ئەگەر كەسێك رۆژوى رەمەزانى لەسەر بێت بە قەرز و ئەو شەش رۆژەش بەرۆژو بێت ئایا پێش رەمەزان رۆژوى گرتووە یان دواى رەمەزان؟
وەكو: پیاوێك بیست و چوار رۆژى گرتووە و شەش رۆژى ماوە نەیگرتووە، جا كە شەشەڵانى گرت پێش دانەوەى ئەو شەش رۆژە قەرزەى رەمەزان ئەوا پێى ناوترێت ئەم كەسە رۆژوى رەمەزانى گرتووە و پاشان شەشەڵان، چونكە ئەو كەسە پێى ناوترێـت هەموو رەمەزانى گرتووە و بۆیە پاداشتى شەشەڵانى بۆ جێگیر نابێت و لەكاتێكدا قەرزارى رۆژوى رەمەزانیش بووبیت.
وە ئەم بابەتەش بابەتى ڕاجیاوازى زانایان نییە
(2) لەسەر دروستێتى رۆژوى سوننەت بۆ كەسێك كە قەرزارى رەمەزان بێت، چونكە ئەوە بابەتێكى ترە جگە لە رۆژوى شەشەڵان، و ئەم شەش رۆژوى شەوالە پاشكۆى رۆژوى رەمەزانە و پاداشتەكەى جێگیر نابێت ئیلا بۆ كەسێك نەبێت كە رۆژوى رەمەزان تەواو بكات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه البخاري: كتاب الأذان / باب ما يقول إذا سمع المنادي (611) ومسلم : كتاب الصلاة/ باب استحباب القول مثل قول المؤذن (384).
(2) زانای پایەبەرز شێخ مقبل بن هادی الوادعی رحمە الله سەبارەت بەم باسە بۆچونی جیاوازە و دەفەرموێ: ئەگەر لەتوانای هەبێ ئەو رۆژانەی كە قەرزارە بیگرێتەوە و پاشان شەشەڵان بگرێ بەدوایدا ئەوا كارێكی باشتر و چاكترە۰
بەڵام گەر نەیتوانی قەرزەكان بگرێتەوە و دەتوانێ شەشەڵان بگرێ كە پەیامبەری خوا لەبارەیەوە فەرمویەتی : "هەر كەس ڕەمەزان بگرێ و پاشان بەدوایدا شەشەڵان بگرێ وەك ئەوە وایە هەمو ساڵەكە بە رۆژوو بوبێت۰"
بۆیە واش دەڵێین لەبەر ئەوەی كاتی قەزاكردنەوە كاتێكی فراوانە و وەك شەشەڵان نیە كە كاتەكەی تەنها لە مانگی شەوالدایە و هیچ كاتێكی تری نیە۰
وە سەبارەت بە كاتی قەزاكردنەوە لە عایشەوە دەگێرنەوە كە فەرمویەتی :"من ڕۆژوی قەرزم نەدەگێڕایەوە مەگەر لە مانگی شەعبانی ساڵی داهاتودا نەبێ لەبەر سەرقاڵیم بە پەیامبەری خواوە ـ ـ " شريط : ( أسئلة من المهرة) - زیادكراوى وەرگێڕ

سەردان: ١,٢٦٧ بەش: ڕۆژووى سوننەت