بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەبارەت بە حوکمی بەرۆژووبوون لە ڕۆژی جومعە و شەممەدا بەمەبەستی تاسوعا و عاشورا ..
لەلای زۆرێک لەزانایان دروستە چونکە تۆ بەمەبەستی جومعە یان شەممە بەڕۆژوو نابی بەڵکو لەبەر فەزڵی تاسوعا و عاشورا بەڕۆژوو دەبیت ؛ والله أعلم .
وە سەبارە بەتەنها بەرۆژوو بوون لە رۆژی عاشورادا شێخ ابن عوسەیمین فەرمویەتی دروستە بەڵام باشترە رۆژێک لەپێشی یان لەدوای لەگەڵدا بەڕۆژووو ببیت .
وە سەبارەت بە فەزڵی رۆژووی عاشورا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی دەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵی ڕابردوو .
م. هەلگورد گەڵاڵەیی .
سەیرى ئەمانەش بکە :
ئایا فەزڵ و چاكەى مانگى موحەڕەم چۆن باسکراوە لە فەرموودە صەحیحەکاندا؟