حوکمی ڕۆژووی ویصال : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژووی ویصال
پرسیار:

رۆژوى ویصال چییە؟ وە ئایا دروست و رێگەپێدراوە؟

ویصال ئەوەیە كەسێك رۆژو نەشكێنێت و دوو رۆژى لەسەر یەك بگەیەنێت بەیەك و پێغەمبەرى خوایش  ـ ـ  نەهى كردووە لەوە وفەرموویەتى:    (( من أراد أن يواصل فليواصل إلى السحر))(1) واتە: هەركەس ویستى ویصال بكات ئەوا با تا پارشێو ویصال بكات. بۆیە بەردەوام بوون لەسەر رۆژو هەتا پارشێو دروستە بەڵام نەشەرعێنراوە، تەنانەت پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  هانى موسڵمانانى داوە لەسەر پەلەكردن لە بەربانگ كردنەوەدا وفەرموویەتى: ((لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر))(2) واتە: بەردەوام خەڵكى لەخێردان هەتا پەلەبكەن لە بەربانگ كردنەوەدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ئەوەى بۆ حەڵاڵ كردوون كە رۆژو بگەیەنن بە پارشێو ئەوەش كاتێك بوو كە پێیان ووت ئەى پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  دەبینین تۆ ویصال دەكەیت و ئەویش فەرمووى: ((إني لست كهيئتكم))(3). واتە: من وەكو ئێــوە نیـم.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

(1) أخرجه البخاري، كتاب الصوم، باب الوصال إلى السحر (1967).
(2) تقدم تخريجه .
(3) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب بركة السحور في غير إيجاب (1922) . ومسلم : كتاب الصوم/ باب النهي عن الوصال (1102).

سەردان: ١,٦٨١ بەش: ڕۆژووى سوننەت