حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی هەینی بۆ کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی هەینی بۆ کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت
پرسیار:

ئەگەر كەسێك رۆژ نا رۆژێك بەرۆژو دەبوو، وا رێككەوت ئەو رۆژەى كە بەرۆژوە كەوتە رۆژى هەینیەوە جا ئایا دروستە بۆى بیگرێت یان نا؟

بەڵێ دروستە بۆ كەسێك ئەگەر رۆژ نا رۆژێك بەرۆژو دەبوو ئەو رۆژە بەتەنها بگرێت ئیتر هەینى بێت یان شەممە یان یەك شەممە یان رۆژى تر مادام نەكەوتۆتە رۆژێكەوە كە رۆژوگرتن تێیدا حەرام بێت، وە ئەگەر كەوتە رۆژێكەوە رۆژوگرتن تێیدا حەرام بوو ئەوا رۆژو ناگرێت، وە ئەگەر كەوتە رۆژى هەینیەوە ئەوا دەیگرێت چونكە رۆژى رۆژو گرتنەكەى كەوتۆتە هەینیەوە، بەڵام ئەگەر كەوتە رۆژى حەرامەوە ئەوا نایگرێت وەكو ئەوەى كەوتە رۆژى جەژنەوە یان سێ رۆژى دواى جەژنى قوربان، یان ئافرەت كە حەیز و نیفاسی بۆ هات ئەوا رۆژو ناگرێت. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٩٩٢ بەش: ڕۆژووى سوننەت