سوود و حوكمی ڕۆژوو گرتن لەمانگی شەعباندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوود و حوكمی ڕۆژوو گرتن لەمانگی شەعباندا
پرسیار:

ئایا سوود و حوكمی ڕۆژوو گرتن لەمانگی شەعباندا چیە؟

رۆژوگرتن لە مانگى شەعباندا سوننەتە و زۆرگرتنیشی سوننەتە تەنانەت عائیشە  رضي الله عنها دەڵێت: (( ما رأيته أكثر صياماً منه في شعبان))(1) واتە: نەمبینیوە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  رۆژو زۆر بگرێت لە مانگى شەعباندا نەبێت. بۆیە پێویستە رۆژو زۆر بگیرێت لە مانگى شەعباندا لەبەر ئەم فەرموودەیە.
ئەهلى عیلم دەڵێن: رۆژوى شەعبان وەكو نوێژە سوننەتە جەخت لەسەر كراوەكانى نوێژە فەرزەكانە، وەكو بڵێى لەپێش رەمەزانەوەیە و وەكو پێشەكی و راتبەی مانگى رەمەزانە، بۆیە رۆژوى ئەو مانگە بەسوننەت گیراوە وە هەروەها شەش رۆژى مانگى شەوالیش وەكو راتبەى دواى فەرزى رەمەزانە. وە رۆژوى شەعبان سوودێكى ترى هەیە ئەویش بریتیە لە ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ رۆژو بۆ ئەوەى ئامادەباش بێت بۆ رۆژوى رەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 


(1) أخرجه البخاري، كتاب الصوم، باب صوم شعبان (1969).

سەردان: ٣,٤١٣ بەش: ڕۆژووى سوننەت