ئايا دەتوانین لەم مانگە شەش ڕۆژ ڕۆژووى شەشەڵان بگرین و نیتەکەشمان بۆ قەرزى ڕەمەزان و سوننەتى شەشەڵانیش بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا دەتوانین لەم مانگە شەش ڕۆژ ڕۆژووى شەشەڵان بگرین و نیتەکەشمان بۆ قەرزى ڕەمەزان و سوننەتى شەشەڵانیش بێ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
لە بەر جیاوازى نیەتى ئەو دوو پەرستشە لە ڕووى سوننەتى و فەرزێتیەوە ـ هەروەك ئاشكرایە كە قەزا كردنەوەكە فەرزە، و شەشەڵانەكەش سوننەتە ـ نابێت هەردووكیان بە یەك نیەت بگیرێن، بەڵكو دەبێت هەر یەكەو نیەتى تایبەتى خۆى هەبێت... خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٨٤٦ بەش: ڕۆژووى سوننەت