ئایە دەبێ ڕۆژووی شەشەڵان لە دوو شەمان وپێنج شەماندا بگرم ؛ بۆ ئەوەی پاداشتی هەردوکیانم دەس کەوێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە دەبێ ڕۆژووی شەشەڵان لە دوو شەمان وپێنج شەماندا بگرم ؛ بۆ ئەوەی پاداشتی هەردوکیانم دەس کەوێت ؟

بەڵێ ، دروستە ، وئاساییە ، پاداشتی شەشەڵان ، ودوو شەمان وپێنج شەمانتیش دەس دەکەوێت .

شيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەڵێت :
"گەر وا ڕێک کەوت ڕۆژووی شەشەڵان کەوتە ڕۆژی دوو شەمە وپێنج شەمەوە ئەوا پاداشتی هەردوکیان دەس دەکەوێت گەر نیەتی هەریەک لەشەشەڵان و دوو شەمە وپێنج شەمەی هێنابێ ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى)" انتهى .
واتە : هەموو کردەوەیەک بەنییەتە ، وئەو شتە دەس مرۆڤ دەکەوێت کەنیەتی بۆی هێناوە .
فضيلة الشيخ محمد بن عثيمين رحمه الله .
"فتاوى إسلامية" (2/154) .

سەردان: ٢,٨٦٠ بەش: ڕۆژووى سوننەت