ئایا ڕۆژووی کەفارەتی سوێند جێی ڕۆژووی شەشەڵان دەگرێتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕۆژووی کەفارەتی سوێند جێی ڕۆژووی شەشەڵان دەگرێتەوە ؟

نا دروست نی یە لەیەک کاتدا ڕۆژوو بگیردرێت بەنیەتی سوننەت و واجب ، ڕۆژووی کەفارەت ڕۆژوویەکی تایبەتەو پێویستی بەنیەتێکی سەر بەخۆیە ، هەروەک چۆن ڕۆژووی شەشەڵانیش ڕۆژوویەکی تایبەتەو پێویستی بەنیەتێکی سەر بەخۆیە ، هەر بۆیە : 
بەڕۆژوو بوونت لەبری سوێند بەڕۆژووی شەسەڵان ئەژمار ناکرێت .

پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
ئایا بەڕۆژوو بوونی شەشەڵان ، وعاشوڕا ، وڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە ، دەکەونە بەر ڕۆژووی سوێند ، لەکاتێکدا نازانێت چەند سوێندی لەسەرە ؟ .

کەفارەتی سوێند بریتی یە لە :
ڕزگار کردنی کۆیلەیەک ، یاخود خواردن دان بەدە هەژار ، یاخود جل وبەرگ کردن بۆ دە هەژار ، خۆ ئەگەر هیچ شتێکی نەبوو ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت .
وەبەنیسبەت ئەوەی نازانی چەند سوێندت خواردووە ئەوا بەمەزەندە داینێ ، وپاشان کەفارەتی ئەوەندە بدە کەسوێندەکانت شکاندووە ئەوەندەت بەسە إن شاء الله .
جا ڕۆژوو گرتنی عەڕەفە ، وشەشەڵان ، وعاشوڕا ، نابێتە جێ گرەوەی ڕۆژووی کەفارەتی سوێند ، تەنها مەگەر لەگرتنی ئەو ڕۆژانەدا مەبەستی کەفارەت بێت نەک سوننەت .

الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 23 / 37 ، 38 ) .