کەسێک بە هۆى نەخۆشیەوە دوو ڕەمەزانى نەگرتبێ و پاشان مردبێ ئایا کەسوکارى دەبێ ڕۆژوەکەى بۆ بگرنەوە یان تەنها فیدیە دەدەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک بە هۆى نەخۆشیەوە دوو ڕەمەزانى نەگرتبێ و پاشان مردبێ ئایا کەسوکارى دەبێ ڕۆژوەکەى بۆ بگرنەوە یان تەنها فیدیە دەدەن؟
پرسیار:

حوکمی گرتنەوەی ڕۆژو بۆ کەسی مردوو کە عوزری هەبووبێت چیە؟
کچێک نەخۆش بووە و دوو ڕەمەزانی نەگرتووە ، بەهۆی نەخۆشیەکەوە نەیتوانیوە بیگرێتەوە ، و بەو نەخۆشیەوە مردووە ، ئایا چ شتێک لەسەر کەس وکارەکەی واجبە ؟
وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

هەر کەسێک بمرێت وڕۆژوی فەرزی لەسەر بێت ئەوا پێویستە کەس وکارەکەی فیدیەیی بۆ بدەن کەئەوەش بۆ هەر ڕۆژێک خورادنی هەژارێکە ، ونابێت بۆی بگرنەوە ؛ چونکە ڕۆژوش هەروەک نوێژ وایه هەروەک چۆن کەس ناتوانێت لەبری کەسێی تر نوێژ بکات بەهەمان شێوەش کەس ناتوانێت لەبری کەسێکی تر بەڕۆژو بێت ، تەنها ڕۆژوی نەزر نەبێت پێویستە کاتێ کەسێک دەمرێت وڕۆژوی نەزری لەسەره کەس وکارەکەی بۆی بگرنەوە ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کە عائشةَ رضي الله عنها گێڕویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : «مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ»(١)،
واتە : هەر کەسێک بمرێت وڕۆژوی لەسەر بێت ئەوا کەسە نزیکەکانی لەبری بەڕۆژو دەبن .

جا فەرموودەکە هەر چەند بەموتڵەقی هاتووە ، بەڵام بەڕۆژوی نەزر لێک دەدرێتەوە ؛ چونکە نەزر وەک قەرز وایە هەروەک چۆن کەس وکار دەتوانن قەرزی بۆ بدەنەوە کەپارەی کەسێک قەرزاربێ بەهەمان شێوەش دەتوانن لەبری ئەو ڕۆژوی نەزر بگرن ، ئەمەش مەزهەبی ( عائشةَ وابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهم، وهو مَرْوِيٌّ عن سعيد بنِ جُبَيْرٍ وأحمدَ بنِ حنبلٍ ) جگە لەمانیشە رحمهم الله، و بۆچوونی (ابنُ قيِّم الجوزية)یشە(٢)، وە ئەم دوو فەرموودەیەش پاڵ پشتی ئەم بۆچوونە دەکەن :

- ئەو فەرموودەیەیی کە ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : «جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا صَوْمُ شَهْرٍ، أَفَأَقْضِيهِ عَنْهَا؟» فَقَالَ: «لَوْ كَانَ عَلَى أُمِّكَ دَيْنٌ أَكُنْتَ قَاضِيَهُ عَنْهَا؟»، قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: «فَدَيْنُ اللهِ أَحَقُّ أَنْ يُقْضَى»(٣).
واتە : پیاوێک هات بۆلای پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وگوتی : ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، دایکم مردووە وڕۆژوی مانگێکی لەسەرە ، ئایا بۆی بگرمەوە ؟
پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : گەر قەرزێک لەسەر دایکت بوایە ئایا بۆت دەداوە ؟
پیاوەکە گوتی : بەڵێ ،
پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : دەی قەرزی خودا لەپێش ترە بدرێتەوە .

- وەهەروها ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت ـ: «أَنَّ سَعْدَ بْنَ عُبَادَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ اسْتَفْتَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا نَذْرٌ»، فَقَالَ: «اقْضِهِ عَنْهَا»»(٤).
واتە : سەعدی کوڕی عوبادە پرسیاری لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کرد وگوتی : دایکم مردووە ونەزری لەسەرە ، پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : بۆی بگرەوە .

جا دروستیەتی ڕۆژوی نەزر لە بری مردوو لەم فەرموودانەدا هاتووە ، هەرچی ڕۆژوی ترە ئەم قسەیەیی ابنِ عمر رضي الله عنهما دەیگرێتەوە : «لَا يَصُومُ أَحَدٌ عَنْ أَحَدٍ»(٥).
واتە : با هیچ کەسێک لەبری کەسێکی تر بەڕۆژو نەبێت .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

زانایی پایەبەرز محمد بن على الفرکوس خواى گەورە بیپارێزێ

سەبارەت بە بڕی فیدیەکە بریتی یە لە یەک کیلۆ و ڕوبعێک لە برنج .
واتە : ئەگەر کەسێک عوزرى هەبوو ، وە (30) ڕۆژى مانگى ڕەمەزان نەیتوانى بەڕۆژوو بێت ئەوا بڕی (37.5) سی و حەوت کیلۆ و نیو برنج دەدات بە فەقیر ، وە ئەوەش بزانە کە دروست نیە لە پارە بدرێ بە فیدیە لە جیاتی خواردن .
=============
(١) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الصوم» بابُ مَنْ مات وعليه صومٌ (١٩٥٢)، ومسلمٌ في «الصيام» (١١٤٧)، مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها.
(٢) في «إعلام الموقِّعين» (٤/ ٣٨٢) وفي «تهذيب السنن» (٧/ ٣٨).
(٣) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الصوم» بابُ مَنْ مات وعليه صومٌ (١٩٥٣)، ومسلمٌ في «الصيام» (١١٤٨)، مِنْ حديثِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما.
(٤) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الوصايا» بابُ ما يُستحَبُّ لمَنْ تُوُفِّيَ فُجاءةً أَنْ يتصدَّقوا عنه، وقضاءِ النذور عن الميِّت (٢٧٦١)، ومسلمٌ في «النذر» (١٦٣٨)، مِنْ حديثِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما.
(٥) أخرجه مالكٌ في «الموطَّإ» ـ ترتيب: فؤاد عبد الباقي ـ (١/ ٣٠٣)، والبيهقيُّ (٨٢١٥). وصحَّح إسنادَه ابنُ حجرٍ في «التلخيص الحبير» (٢/ ٤٥٤).