ئەم کەسانەى خوارەوە ته‌نها فیدیه‌یان له‌سه‌ره‌و، قهزایان له‌سه‌ر نییه :
یه‌كه‌م: پیره‌مێرد .
دووه‌م: پیره‌ژن.
سێیه‌م: ئافره‌تی حامیله..
چواره‌م: ئافره‌تی شیرده‌ر .
پێنجه‌م: نه‌خۆشی به‌رده‌وام.
جا پێویسته بۆ هه‌ر ڕۆژێك خواردنی ژه‌مێك بده‌ن به هه‌ژارێك، ئه‌و خواردنه‌ش كه‌ده‌درێت به‌و فه‌قیره پێویسته له‌و خواردنه بێ كه خواردنی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، وه ئهندازهكهیشی نیو (صاعه)، وه صاعێكیش دوو كیلۆ نیو(2500غرام) ده‌كات به پێوه‌ری ئێستا.. بۆ نمونه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای كوردستاندا زۆرترین خواردنێك كه زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یخۆن (برنـجه)، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌توانێ بۆ هه‌ر ڕۆژێك یه‌ك كیلۆ و ڕوبعێک برنج بدات به فیدیه.
یان ده‌توانێ خواردن دروست بكات و به یه‌كجار (30)كه‌سی هه‌ژار بانگ بكات و نانیان بداتێ.
وه‌كو «أَيُّوبَ »كوڕی« أَبِي تَمِيمَةَ » ده‌فه‌رمووێ:
«ضَعُفَ أَنَسٌ ، رَضِيَ الله عَنْهُ ، عَنِ الصَّوْمِ فَصَنَعَ جَفْنَةً مِنْ ثَرِيدٍ ، فَدَعَا ثَلاَثِينَ مِسْكِينًا فَأَطْعَمَهُمْ» .
واته: «ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ساڵێك له ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی نه‌یتوانی ڕۆژوو بگرێت، بۆیه مونجهڵێكی گه‌وره‌ی له تریت دروستكرد و سی هه‌ژار بۆ ئه‌و خواردنه بانگ كردوو خواردنی پێدان»
مسند أبي يعلى الموصلي - أبو عمران الجوني حديث : 4083.المطالب العالية للحافظ ابن حجر العسقلاني - كتاب الصوم باب الرخصة في الفطر للشيخ الكبير - حديث : 1091.سنن الدارقطني - كتاب الصيام باب طلوع الشمس بعد الإفطار - حديث : 2097.