ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌رع مۆڵه‌تی پێداون ڕۆژوو نه‌گرن و، فیدیه‌ی بۆ داناون، واجبه له‌سه‌ریان بۆ هه‌ر ڕۆژێك خواردنی ژه‌مێك بده‌ن به هه‌ژارێك.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه:
خودا ده‌فه‌مووێ:{ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ } .
واته: «ئه‌وكه‌سانه‌ش كه نه‌خۆش نین و له سه‌فه‌ردا نین، ڕۆژوویان پێ ئه‌گیرێت به‌ڵام به‌زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر، ئه‌وه پێویسته له باتی هه‌ر ڕۆژه‌ی له ڕۆژووه‌كه، خواردنی ژه‌مێك بده‌ن به هه‌ژارێك».
ئه‌وه‌ی كه له ئایه‌ته‌كه‌دا دیاری كراوه‌و خودای گه‌وره كردوویه‌تی به فیدیه بریتیه له خواردن{ فِدْيَةٌ طَعَامُ }. وه پێغهمبهریشـ ﷺ ـ بۆ فیدیه‌دان خواردنی داوه به هه‌ژاران و، سه‌له‌ف و پێشینی ئه‌و ئوممه‌ته‌ش هه‌روایان كردووه.
بۆیه دروست نییه له جیاتی ئه‌و خواردنه پاره‌بدرێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگارو گفتارو كرداری پێغه‌مبه‌ری خواـ ﷺ ـ و صه‌حابه‌یه .
مجموع الفتاوى - (ج 25 / ص 73)
ئهندازهكهیشی نیو (صاعه)، وه صاعێكیش دوو كیلۆ نیو(2500غرام) ده‌كات به پێوه‌ری ئێستا.. بۆ نمونه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای كوردستاندا زۆرترین خواردنێك كه زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یخۆن (برنـجه)، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌توانێ بۆ هه‌ر ڕۆژێك یه‌ك كیلۆ و ڕوبعێک برنج بدات به فیدیه.
یان ده‌توانێ خواردن دروست بكات و به یه‌كجار (30)كه‌سی هه‌ژار بانگ بكات و نانیان بداتێ.