ڕۆژوو ده‌بێته چوار به‌شه‌وه ، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :
جۆری یه‌كه‌م : ڕۆژووی فه‌رز
ئه‌ویش ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زانه ، جا به‌گرتنی له‌ڕه‌مه‌زاندا بێت یاخود دواتر قه‌زا بكرێته‌وه
جۆری دووه‌م : ڕۆژوی واجب
كه‌ئه‌ویش كه‌فاره‌ته و به‌هۆی كه‌فاره‌تی هه‌ندێ شته‌وه مرۆڤ به‌ڕۆژو ده‌بێت
جۆری سێیه‌م : ڕۆژووی نه‌زر
ئه‌م جۆره له‌ڕۆژوو واجب نی یه له‌ئه‌سڵدا به‌ڵام مرۆڤ خۆی له‌سه‌ر خۆی واجبی ده‌كات .
جۆری چواره‌م : ڕۆژووی سوننه‌ت کە ئەمەش دەبێت بە دوو بەشەوە :
بەشی یەكەم: رۆژوی سوننەتی ڕەها:
بەشی دووەم: رۆژوی سوننەتی دیاری كرا‌و و وابەستە
ڕۆژوو ده‌بێته چوار به‌شه‌وه ، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :
جۆری یه‌كه‌م : ڕۆژووی فه‌رز
ئه‌ویش ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زانه ، جا به‌گرتنی له‌ڕه‌مه‌زاندا بێت یاخود دواتر قه‌زا بكرێته‌وه ، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ]سورة البقرة
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له سزاى خوا * له‌چه‌ند ڕۆژێكی دیاری كراودایه جا هه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه نه‌خۆش بوو یاخود له‌سه‌فر بوو با له‌ڕۆژانی تردا بیگرێته‌وه .
وه‌فه‌رمووده‌مان زۆره له‌م باره‌یه‌وه وكۆده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره ، دواتر به‌دوور ودرێژی باس له‌چۆنیه‌تی قه‌زا كردنه‌وه‌ی ڕۆژوو ده‌كه‌ین إن شا‌ء الله تعالى .
جۆری دووه‌م : ڕۆژوی واجب
كه‌ئه‌ویش كه‌فاره‌ته و به‌هۆی كه‌فاره‌تی هه‌ندێ شته‌وه مرۆڤ به‌ڕۆژو ده‌بێت ، و ئه‌وه‌ش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه :
1- (فدية الأذى للمحرم) كه‌فاره‌تێكه له‌سه‌ر كه‌سێك واجب ده‌بێت كه له‌ئیحڕامدایه شتێك ده‌كات له‌و شتانه‌ی كه له‌كاتی ئیحڕام دا قه‌ده‌غه‌یه و ناتوانێت حه‌یوان و خواردن له‌بری كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بدات بۆیه پێویسته له‌سه‌ری سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت .
2- هه‌ركه‌سێك حه‌یوانی ده‌س نه‌كه‌وێت سه‌ری ببڕێت ، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری كاتێ له‌حه‌ججه سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت وكاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ حه‌وت ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت .
3-به‌ڕۆژوو بوون بۆ كه‌فاره‌تی كوشتنی هه‌ڵه بۆ كه‌سێك كه به‌نده‌یه‌كی موسوڵمانی ده‌س نه‌كه‌وێت ئازادی بكات ، جا له‌م حاله‌ته‌دا پێویسته دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت .
4-به‌ڕۆژوو بوون بۆ كه‌فاره‌تی سوێند خواردن كه‌ئه‌ویش به‌ڕۆژوو بوونی سێ ڕۆژه بۆ كه‌سێك نه‌توانێت خواردن بدات به‌هه‌ژاران یاخود جلیان بۆ بكات .
5-به‌ڕۆژوو بوون بۆ كه‌فاره‌تی ڕاو كردنی نێچیر له‌كاتی ئیحڕام دا بۆ كه‌سێك كه هاو شێوه‌ی ئه‌و نێچیره‌ی ده‌س نه‌كه‌وێت ویاخود نه‌توانێت خواردن بدات بۆ ئه‌و كه‌فاره‌ته .
6- به‌ڕۆژوو بوون بۆ كه‌فاره‌تی ( الظهار ) ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سێك به‌خێزانی بڵێت پشتت وه‌ك پشتی دایكم وایه جا له‌م حاڵه‌ته‌دا دوو مانگ به‌دوای یه‌كدا به‌ڕۆژوو ده‌بێت گه‌ر به‌نده‌یه‌كی موسوڵمانی ده‌ست نه‌كه‌وت ئازادی كات .
7- به‌ڕۆژوو بوون بۆ كه‌فاره‌تی جیماع كردنی له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوونی مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ كه‌سێك به‌نده‌یه‌كی موسوڵمانی ده‌ست نه‌كه‌وێت ئازادی كات .
جۆری سێیه‌م : ڕۆژووی نه‌زر
ئه‌م جۆره له‌ڕۆژوو واجب نی یه له‌ئه‌سڵدا به‌ڵام مرۆڤ خۆی له‌سه‌ر خۆی واجبی ده‌كات .
جا (النذر) له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ، واته : واجب كردن ، ده‌ڵێیت : (نذرت كذا) كاتێ شتێك له‌سه‌ر خۆت واجب بكه‌یت .
وه(النذر) له‌ڕووی شه‌رعه‌وه واته : واجب كردنی شتێك له‌سه‌ر خۆت بۆ خوای په‌روه‌ردگار ؛ ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یی كه عائشه رضي الله عنها گێڕاویه‌تیه‌وه وده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ((مَنْ نذر أنْ يُطِيعَ اللهَ، فلْيُطِعْه، ومَنْ نذر أنْ يَعْصي اللهَ فَلا يَعصِه)) (1).
واته : هه‌ر كه‌سێك نه‌زری كرد گوێڕایه‌ڵی خودا بكات با نه‌زره‌كه‌ی به‌جێ بێنێت وبه‌گوێی خودا بكات ، وهه‌ركه‌سێك نه‌زری كرد بێفه‌رمانی خودا بكات با نه‌زره‌كه‌ی جێ به‌جێ نه‌كات وبێفه‌رمانی خودا نه‌كات .
وه‌عبدالله ی كوڕی عه‌باس رضي الله عنهما ده‌ڵێت : پیاوێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و گوتی :
دایكم مردووه وڕۆژووی مانگێكی له‌سه‌ره ، ئایا بۆی بگرمه‌وه ؟
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : (نعم، فدَينُ اللَّهِ أحقُّ أن يُقضَى) .
واته : به‌ڵێ ، قه‌رزی خودا له‌پێش تره بدرێته‌وه .
وه‌به‌شێوازێكی تر هاتووه و ده‌ڵێت :
ئافره‌تێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و گوتی : دایكم مردووه و ڕۆژووی نه‌زر قه‌رزداره ئایا بۆی بگرمه‌وه ؟
پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ((أرأيت لو كان علي أمكِ دين فقضيتيه أكان يؤدِّي ذلك عنها؟))، قالت: نعم، قال: ((فصومي عن أمك))(2)
واته : گه‌ر دایكت قه‌رزێكی له‌سه‌ر بوایه ئایا قه‌رزه‌كه‌ت بۆ ده‌دایه‌وه ؟
ئافره‌ته‌كه گوتی : به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : (ده‌مادام ڕۆژووه‌كه بۆ دایكت بگره‌وه ) .
وه‌جگه له‌م فه‌رمووده‌یه‌شمان هه‌یه له‌باره‌ی واجب بوونی ڕۆژووی نه‌زره‌وه ، وه‌هه‌روه‌ها واجب بوونی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوو بۆ كه‌سێك كه‌مردبێت و قه‌رزداری ڕۆژوو بێت .
جۆری چواره‌م : ڕۆژووی سوننه‌ت
ڕۆژووى سونەتیش دەبێت بە دوو بەشەوە
بەشی یەكەم: رۆژوی سوننەتی ڕەها: ئەمەش ئەو جۆرە رۆژوەیە كە لەدەقەكاندا هاتووە بەبێ ئەوەی پەیوەست و وابەستە بێت بە كات و وەختێكی دیاری كراوەوە.
بەشی دووەم: رۆژوی سوننەتی دیاری كرا‌و و وابەستە: ئەمەش ئەو جۆرە ڕۆژوەیە كە لە دەقەكاندا هاتووە و پەیوەستی كردووە بە كات و وەختێكی دیاری كراوەوە, وەكو رۆژوی شەشەڵان, رۆژوی دووشەمما و پێنج شەممان, و رۆژوی رۆژە سپیەكان, و ڕۆژوی عاشورا, و رۆژوی عەرەفە (نۆمینەی حاجیان) و رۆژوی مانگی شەعبان و موحەڕەم و جگە لەوانەش.
=========
(1) البخاري، كتاب الأيمان والنذور، باب النذر في الطاعة، برقم 6696.
(2) متفق عليه: البخاري، كتاب الصوم، باب من مات وعليه صوم، برقم 1953، ومسلم، كتاب الصيام باب قضاء الصوم عن الميت، برقم 1148.