یەک نیەت بەسە بۆ ڕۆژوو گرتنى تەواوی مانگى ڕەمەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
یەک نیەت بەسە بۆ ڕۆژوو گرتنى تەواوی مانگى ڕەمەزان
پرسیار:

ئایا هەر رۆژێك لە رەمەزان پێویستى بە نیەتێك هەیە یاخو نیەتێك بۆ هەموو مانگەكە بەسە؟

لەسەرەتاى ڕەمەزانەوە یەك نیەت بۆ هەمووى بەسە، چونكە كەسی رۆژوگر ئەگەریش هەر رۆژێك نیەتى نەهێنابێت لەشەوەكەیدا ئەوا لەسەر ئەو نیەتەى دەبێت كەلەسەرەتاى مانگەوە هێناویەتى، بەڵام ئەگەر لە ناو مانگەكەدا رۆژوەكەى پچڕانى تێكەوت بە هۆى سەفەرێكەوە یان نەخۆشی و هاوشێوەكانى ئەوا دەبێت دووبارە سەرلەنوێ نیەت تازە بكاتەوە، چونكە رۆژوەكەى پچڕاندووە بەهۆى سەفەر یان نەخۆشی یان شتى ترەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -