ووشەی ڕوكن لە زمانی عەربیدا بریتیە لە(ماهية الشيء وحقيقته) واتە كاتێك بۆ نموونە باسی خانویەك بكەین ئەو خانووە دیوارەكانو سەقفەكانی بریتین لە روكنەكانی ئەو خانووە، واتە ڕوكن ئەوەیە كە حەقیقەتی عیبادەتی لێ پێك دێت، حەقیقەتی شتەكە لەوە پێك دێت كە نەبێت شتەكەیش نابێت، واتە لە كاتی ئەنجامدانی ئەو عیبادەتە ئەو شتە نەما بەبێ ئەوە عیبادەتەكە نابێت، جا هەر لەسەر ئەو پێناسەیە باسی یەكەم ڕوكن بكەین جمهوری زانایان باسی دەكەن ئایا ڕوكنە یا ڕوكن نییە ئەویش بریتیە لە نیەت، جمهوری زانایان باس لەوە دەكەن كە یەكەم ڕوكنی ڕۆژوو بریتیە لە نییەت مرۆڤ دەبێت نیەتی هەبێت چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ: (إِنَّما الأَعْمَالُ بالنِّيَّاتِ)(رواه البخاري ومسلم في صحيحهما. ) هەموو كردەوەیەك بە نیەتە كەسێك بۆ نموونە نان ناخوات، چونكە نانی دەست ناكەوێت ئاو ناخواتەوە چونكە ئاوی دەست نەكەوتووە یان قەڵەوە دەیەوێ خۆی لاواز بكات ئەو كەسە نیەتی خوا نییەو نییەتی ڕۆژوو نییە كەواتە نیەتی رۆژووی بۆ نانوسرێت، بەڵام كەسێك كە ڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبێت ئیمانی بەوە هەیە كە لەسەری واجبە وە چاوەڕێی پاداشتیش لە خوای گەورە دەكات كە خوای گەورە پاداشتی بداتەوە بۆیە نان ناخواو ئاو ناخواتەوە ئەوە پێی دەوترێ كەسێك كە بەڕۆژوو بووە.
ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە